راپۆرتی دووه‌می
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسیی و مافی رۆژنامه‌نووسان
1/7/2008 – 31/12/2008
پیَشه‌كی
رۆژی 30/6/2008 لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان یه‌كه‌مین راپۆرتی شه‌ش مانگی خۆی بڵاو كرده‌وه كه له دوو تویَی خۆیدا كۆی ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی و ئه‌و پیَشیَلكارییانه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له هه‌ریَمی كوردستان و ناوچه دابرِاوه‌كانی تری هه‌ریَمی كوردستان ئه‌نجام دراون تۆماركردبوو. دیاره ئه‌و راپۆرته له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو هه‌موو لایه‌ك ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به هه‌وڵ و شیَوازیَكی تری تیَكۆشانی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌قه‌ڵه‌مدا روه‌و چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ماف و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له كوردستاندا. هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره زۆری رۆژنامه‌نووسانیش به جیاوازی ناسنامه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و جۆری پیشه‌ییان ئه‌و راپۆرته‌یان وا هه‌ڵسه‌نگاند كه له‌لایه‌ك بیَ لایه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان یان له نیَوكایه‌ی سیاسی‌دا به‌رجه‌سته كردووه‌و له‌لایه‌كیش سووربوونی سه‌ندیكایان له‌سه‌ر داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و كاركردن له پیَناو جیَ به‌جیَ كردنی ئه‌ركی میَژوویی خۆی نیشانداوه.
ئه‌مرِۆش 31/12/2008 لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دووه‌م راپۆرتی خۆی له دوای دووه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت لیژنه‌ی داكۆكی كردن و سه‌رجه‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاش هیواو ئاواتی ئه‌وه‌یان ده‌خواست كه له‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردوو له هه‌ریَمی كوردستان هیچ جۆره پیَشیَلكارییه‌ك له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام نه‌دریَت و راپۆرته‌كه‌مان به سپیَتی بخه‌ینه به‌رده‌ست رای گشتی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه. چونكه پیَمان وابوو راپۆرته‌كه‌ی 30-6-2008 ده‌بیَته.
په‌ند و ئه‌زموون و هانده‌ریَك بۆ هه‌موولایه‌ك كه زیاتر له گرنگی كار و ئه‌ركی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی تیَ بگه‌ن و رۆڵی ئه‌و تویَژه گرنگه له قوڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌رفراوان كردنی پانتاییه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌رك پیَ بكه‌ن، چونكه یه‌كیَك له ئامانجه بنه‌رِه‌تی و ستراتیژییه‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له پیكهیَنانی لیژنه‌ی داكۆكی كردن و تۆماركردنی پیَشیَلكارییه‌كان دژی مافی رۆژنامه‌نووسان جیَ به‌جیَ كردنی ئه‌ركیَكی سه‌ره‌كی خۆیه‌تی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌رخستن و خسته‌رِووی مۆرك و ماهیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسیی گوزه‌ری پیادا ده‌كات.
لیَره‌دا ده‌مانه‌ویَت به‌مه‌به‌ستی تشك خستنه‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له هه‌ریَمی كوردستان دوو خاڵ ده‌خه‌ینه‌رِوو:
یه‌كه‌م/ یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی
یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی كه رۆژی (22-9-2008) ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌رداو به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی كرد و دواتریش سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ركردو رۆژی 20/10/2008 یش له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو كرایه‌وه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وای بینیوه‌و قه‌ناعه‌تی پته‌ویی به‌وه هه‌بووه كه ئه‌م یاسایه داینه‌مۆ و وزه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ هیَنانه‌كایه‌ی وه‌رچه‌خان و دروست كردنی گۆرِانكاریه‌كی چلۆنایه‌تی له ره‌وش و ژیانی رۆژنامه‌نووسی و پاڵنه‌ر و هانده‌ر و فاكته‌ریَكی به‌هیَزه بۆ چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی رۆژنامه‌نووسان كه ئه‌مه‌ش دروشمی ناوه‌ندی سه‌ندیكایه‌و ئه‌نجوومه‌ن هه‌موو جۆره شیَوازیَكی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه ده‌گریَته‌به‌ر بۆ جیَ به‌جیَ كردنی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا دیاره به‌دانپیانانی رۆشنبیره‌كانی كورد‌و غه‌یره كوردیش یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌باشترین پیَشكه‌وتووترین یاسای ده‌زانن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، ئاشكرایه ئه‌و یاسایه به‌ر له هه‌موو كه‌س و لایه‌نیَك به‌ری ره‌نجی هه‌وڵ و كۆشش و ماندووبوونی به‌رده‌وامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، كه توانی به‌هاوكاری و پاڵپشتی راسته‌وخۆی ژماره‌یه‌ك له یاساناسان و پسپۆرِان و داكۆكی كارانی مافی مرۆڤ و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان پرۆژه یاسایه‌كی وا گه‌ڵاڵه بكات كه دواتر ببیَته سه‌رچاوه‌ی قه‌ناعه‌ت پیَ هیَنانی هه‌موولایه‌ك كه به‌م شیَوه‌یه قبوڵ و په‌سه‌ندی بكه‌ن كه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌شی هه‌ره زۆری رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بیَت.
ئیَمه پیَمان وایه كه یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كریَت ببیَته بنه‌مای زیاتر به‌هیَزكردنی پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زیاتر قوڵكردنه‌وه‌و په‌ره‌پیَدانی پرۆسه‌ی دیموكراسی، چونكه ئازادی رۆژنامه‌نووسی به مانای به‌رفراوان بوونی پانتاییه‌كانی كاركردن بۆ تویَژی رۆژنامه‌نووسان و به مانای زیاتر ده‌ست خستنی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌كان و كارابوونی رۆڵیان له چاودیَری كردنی كایه‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش هانده‌ر و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌ن و نیَوه‌ند و به‌رپرسیَك پیَگه‌و پۆستی سیاسی و ئیداری و حكومه‌تی خۆی قۆرخ و كرۆنترۆڵ نه‌كات و نه‌یخاته خزمه‌تی ده‌ستكه‌وته تاكیه‌كانی خۆی و هه‌روه‌ها به پیَچه‌وانه‌ی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان ئاراسته‌ی ئه‌و پۆست و به‌رپرسیاریَتییه‌ی خۆی نه‌خاته‌گه‌رِ.
دیاره ئه‌زموون و ده‌رهاویَشته‌و رووداوه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی تایبه‌ت به دۆخ و ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان ئه‌و راستیه‌ی زیاتر سه‌لماند و به‌رجه‌سته‌كرد، كه دارِشتن و دواتر په‌سه‌ند كردنی یاسایه‌كی هاوچه‌رخ و پیَشكه‌وتوو چه‌ند هیلاكی و ماندووبوون و كاركردنی بیَ پسانه‌وه‌ی گه‌ره‌كه، ده‌بیَت بۆ جیَ به‌جیَ كردن و پراكتیزه كردنی ئه‌و یاسایه‌ش له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا هه‌مان هیلاكی و ماندووبوونی پیَویست بیَ، واته چۆن له كۆمه‌ڵیَك ئاست و پانتایی و بواری جیاجیادا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كرودستان بیَ په‌روا كاری كرد تا سه‌ره‌نجام ده‌رچوونی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری لیَ هاته به‌رهه‌م ده‌بیَت له داهاتووشی هه‌ر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به هاوكاری و پاڵپشتی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و داكۆكی كارانی مافی ئازادی و مرۆڤ خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه خۆی دریَژه پیَ بدات له پیَناو پراكتیزه كردن و جیَ به‌جیَ كردنی یاسایه‌كه له‌نیَو بواره‌كانی واقیعی یاسایی و ئیداریدا، واته گوشاری مه‌ده‌نیانه‌ی خۆیان دریَژه پیَ بده‌ن بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك، نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و دادوه‌ری به‌ڵكو بۆ خودی رۆژنامه‌نووسانیش ده‌بیَت ئیلتزام كردن به‌و یاسایه هه‌بیَت.
دیاره رۆژنامه‌نووس كۆمه‌ڵیَك خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌بیَت له میانه‌ی جیَ به‌جیَ كردنی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانیدا پابه‌ند بیَت پیَیانه‌وه كه ئه‌ویش یاسا‌و ئه‌ته‌كیَتی پیشه‌یی خۆی و راستگۆیی و بیَ لایه‌نی بوونیه‌تی, هه‌ر یه‌ك له مانه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌نووس دیاری ده‌كه‌ن، كه به‌داخه‌وه هه‌ندیَك له رۆژنامه‌نووسانی ئیَمه پابه‌ندی ئه‌و سیفه‌ت و ئاكاره نابن كه مه‌رجی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌نووسه، ئه‌مه‌ش خه‌ریكه كاریگه‌رییه‌كی سلبی له‌سه‌ر ماهیه‌ت و ناوبانگی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی له هه‌ریَمی كوردستان دروست ده‌كات.
ئیَمه به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یَنین كه له‌م شه‌ش مانگه‌ی رابردووش‌دا كۆمه‌ڵیَك پیَشیَلكاری له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان هه‌بووه‌و له دووتویَی راپۆرته‌كه‌شمان به روونی و شه‌فافانه به‌وردی و به به‌ڵگه ئه‌و پیَشیَلكاریانه‌مان بڵاوكردۆته‌وه، جیَگاى ئاماژه‌یه ئه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كه‌شى زیاتر كردووین ئه‌وه‌یه كه دواى ده‌رچوون و دواتر بلاَوكردنه‌وه‌ى یاساى كارى رۆژنامه‌گه‌ریی له رۆژنامه‌ى (وه‌قایعی كوردستان)، ئه‌و پیَشیَلكارییانه به‌رده‌وامییان هه‌بووه.
ئاشكرایه مه‌به‌ستی ئیَمه‌ش له‌بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته له‌لایه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌ركیَكی تری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌گشتی و لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسانمان به‌شیَوه‌یه‌كى تایبه‌ت جیَ به‌جیَ كردووه، له‌لایه‌كیش ده‌مانه‌ویَت راپۆرتی نویَمان فاكته‌ر و هانده‌ریَك بیَت بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ك به‌تایبه‌تیش دادگاگان و نیَوه‌نده‌كانی تری حكومه‌ت كه پابه‌ندبن به یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری و له‌سه‌ر بنه‌ماو به‌پیَی مادده‌و برِگه‌كانی ئه‌و یاسایه مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن، چونكه ئه‌مه یاسایه‌كه‌و به‌رزترین و باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریَمی كوردستان په‌سه‌ندی كردووه‌و برِیاری له‌سه‌ر داوه، بۆیه‌ش هه‌رجۆره خۆلادان و پابه‌ند نه‌بوونیَك به‌و یاسایه‌و به‌كارهیَنانی به‌پیَی بۆچون و قه‌ناعه‌تی دوور له گیانی یاسایه‌كه، له‌لایه‌ك زه‌بریَكی گه‌وره له‌یه‌كیك له پایه‌كانی ئه‌زموونی كوردستان ده‌دات له‌لایه‌كیش ده‌بیَته مایه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی نائومیَدی له‌نیَو تویَژی رۆژنامه‌نووساندا، چونكه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سه‌رجه‌م تویَژی رۆژنامه‌نووسان هیواو ئومیَدیَكی زۆریان له‌سه‌ر یاسایه‌كه هه‌ڵچنیوه‌و هیوای ئه‌وه‌ی لیَ ده‌خوازن كه بیَیته مایه‌و داینه‌مۆی هیَنانه‌كایه‌ی گۆرِانكاریه‌كی ریشه‌یی و بنه‌رِه‌تی له ره‌وش و كار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و هه‌نگاونانی ئه‌و پیشه‌یه رووه‌و زیاتر كردنه‌وه‌ی ئاسۆی كاركردن و واڵا بوونی ده‌رگاو ده‌روازه‌كان له‌به‌رده‌م تویَژی رۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قوڵتر و ئازادانه‌تر به‌نیَو هه‌ناوی هه‌واڵ و رووداوه‌كاندا بچن و له‌و ریَگایه‌وه ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان جیَ به‌جیَ بكه‌ن، هه‌ر له‌م میانه‌شدا داوا له رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش پابه‌ندی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری بن و به‌پیَی مادده‌و برگه‌كانی یاساكه كاری پیشه‌یی خۆیان رایی و جیَ به‌جیَ بكه‌ن، چونكه یاسایه‌كه تارِاده‌یه‌كی زۆر و به‌رفراوان مافی ئه‌وانی له واقیعی ئه‌مرِۆدا زامن و به‌رجه‌سته كردووه‌و خودی یاسایه‌كه هانده‌ر و فاكته‌ریَكی به‌هیَزه بۆ سه‌لماندنی مافه‌كانی ئه‌وان له هه‌موو رووییَكه‌وه.
ئیَمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌مانه‌ویَت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه رۆژنامه‌گه‌ری له قۆناخی ئه‌مرۆی هه‌ریَمی كوردستاندا به ئاراسته‌یه‌كی دره‌وشاوه دا گوزه‌ر ده‌كات و ورده‌ورده رووه‌و زیاتر گه‌شه‌كردن و پیَشكه‌وتن هه‌نگاوه‌كانی خۆی ده‌بریَت بروای پته‌ویشمان به‌وه‌هه‌یه كه‌له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆی كه ده‌سه‌لاَتى چواره‌مه دروست بكات و ببیَته چاودیَر به‌سه‌ر كایه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و رۆڵیَكی گه‌وره‌و بنچینه‌یی ببینیَت له قوڵكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و رووبه‌ره تاریك و نادیارانه‌ی كه چاوی ئاسایی و ئاگایی هه‌موو كه‌سی ده‌رك و په‌ی پیَ نابات هه‌ڵبه‌ت هیَنانه‌دی ئه‌و خۆزگه‌یه‌و وه‌دیهیَنانی ئه‌و ئامانجه له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به‌ئیلتزام كردنی كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و رۆژنامه‌نووسان به یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه. چونكه ئه‌و یاسایه سنوور‌و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو لا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی داده‌ریَژیَت و به‌مه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌خاته وارو حاڵه‌تی ته‌ندروستی خۆیه‌وه.
دیسان ده‌مانه‌ویَت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له داهاتوودا سورده‌بیَ له‌سه‌ر دریَژه‌دان به‌هه‌وڵى مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه‌ی خۆی له پیَناو چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی دیاره لیَره‌شدا سه‌ندیكا پاڵپشتی و هاوكاری رۆژنامه‌نووسان رۆشنبیران و داكۆكی كارانی وشه و راستی گه‌ره‌كه و دڵنیاشین سوربوونی ئیَمه و دڵسۆزی و پابه‌ندی رۆژنامه‌نووسان به‌ئیتیكی پیشه‌كه‌یانه‌وه‌و بویَری و بیَلایه‌نیان له كاری خۆیاندا مه‌رجی بنه‌ره‌تین بۆ گه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه قۆناغی ئیَستا گه‌ره‌كیه‌تی.
دووه‌م/ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ندیَك ریَكخراوی بیانی
هه‌ندیَك ریَكخراوى رۆژنامه‌نووسی بیانی كه به رووی ده‌ره‌وه‌دا پیَناسه‌ی خۆیان واده‌كه‌ن كه داكۆكیكاری ئازادی رۆژنامه‌نووسین، به‌ڵام به‌وردبوونه‌وه له هیَڵه گشتییه‌كانی كاركردنی خۆیان و راپۆرته‌كانیان بیَ ئاگاییه‌كی زۆر له پشت سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانیان هه‌یه‌و پیَده‌چیَت ئامانجیَكی سیاسیش له پشتیانه‌وه‌بیَت، چونكه زۆر جار جۆره زیَده‌رِۆییه‌ك له راپۆرته‌كانیاندا هه‌یه و دۆخی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان به جۆریَك ده‌خه‌نه‌رِوو كه دووره له‌واقیع، زۆر جار هه‌ندیَك هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع رووی نه‌داوه‌و خۆیشیان له هه‌ندیَك هه‌واڵی تر بیَ ده‌نگ ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی به كاری رۆژنامه‌نووسیییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام پشت گویَی ده‌خه‌ن به‌مه‌ش راستگۆیی و بیَلایه‌نی خۆیان ده‌خه‌نه‌ژیَر پرسیاره‌وه بۆ یه دروستر وایه ئه‌م راپۆرته بكریَته، بنه‌مای ناسینی دۆخ و ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی، نه‌ك راپۆرتی هه‌ندیَك ریَكخراوی بیانی. چونكه راپۆرته‌كه‌ی ئیَمه پشتی به زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌و داتای ورد به‌ستووه.
پیَشیَلكارییه‌كان
یه‌كه‌م/ تیرۆر كردن
1. (تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه)
شه‌وی 21-22/7/2008 رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌رپرسی نووسینگه‌ی گۆڤاری لڤین له‌كه‌ركووك له شاری كه‌ركووك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن كه‌سانیَكی نادیار تیرۆركرا، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌ست به‌جیَ راگه‌یاندنیَكی نارِه‌زایی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و كاره دژی مرۆیی و ئازادییه‌ی به توندی مه‌حكوم كرد و داوای له ده‌سه‌ڵاتی ئیداری ناوشاری كه‌ركووكی كرد كه به‌په‌له به‌دواداچوون بكات و تاوانبارانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره سزای یاسایی بدات، جگه له‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و لقی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له كه‌ركووك له پیَناوی دۆزینه‌وه‌ی بكوژان و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵیَك هه‌وڵ و چالاكی و سه‌ردان و په‌یوه‌ندی كردنیان به‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئه‌نجامدا. جیَی باسی شه‌هید سۆران مامه حه‌مه به‌ر له‌وه‌ی تیرۆر بكریَت به‌شیَوه‌یه‌كی ره‌سمی به سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو كه 15/5/2008 به ژماره مۆبایلی 07705982015 هه‌رِه‌شه‌ی لیَكراوه، ئه‌وه‌بوو لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له راپۆرتی شه‌ش مانگی خۆیدا ئه‌مه‌ی بڵاو كرده‌وه، جیَی باسه تاكو ئیَستاشی له‌گه‌ڵ بیَت بكوژانی سۆران مامه حه‌مه بزرن.
راگه‌یاندنیَك له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌ی كوردستان
له‌سه‌ر شه‌هید كردنی رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه)
شه‌وی 21-22/7/2008 رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری كه‌ركووك بانگهیَشتی ده‌ره‌وه ده‌كریَت و دواتر هه‌ر له‌و شویَنه‌دا شه‌هیدی ده‌كه‌ن.
دیاره لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راپۆرتی شه‌ش مانگی خۆیدا كه له 30/6/2008 بڵاوی كرده‌وه له برِگه‌ى (2)ى ته‌وه‌ری هه‌رِه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نووساندا, ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) له 15/5/2008 به ژماره مۆبایلی (15 20 597 0770) هه‌رِه‌شه‌ی لیَكراوه، ئیَمه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌و كاره تیرۆرستی و دژه ئینسانییه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عیَراق و به گشتی و كاربه‌ده‌ستانی ئیداری شاری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه به‌په‌له به دواداچوون بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بدۆزنه‌وه‌و به سزای یاساییان بگه‌ییَنن.
هه‌روه‌ها به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ریَزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و خوازیاری ئه‌وه‌ین دواكۆست و ناسۆریان بیَت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
22/7/2008
2. رۆژی 13/9/2008 له شاری موسڵ ده‌ستی تیرۆر سیَ رۆژنامه‌نووسی سه‌ر به ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی (الشرقیه) تیرۆر كرد. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌ییَندراویَكی خۆیدا ئه‌و تاوانه ترسناك و دژی مرۆیی و ئازادیه‌ی به توندی مه‌حكوم كرد و داواشی له حكومه‌تی عیَراق و ئیداره‌ی شاری موسڵ كرد كه به‌دواداچوون و لیَپیچینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بكه‌ن و تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و سزای یاساییان بده‌ن.
3. ئیَواره‌ى 3/10/2008 هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نووس (دیار عه‌باس) له‌به‌رده‌م لقى كه‌ركووكى یه‌كیَتى هونه‌رمه‌ندانى عیَراق له شارى كه‌ركووك تیرۆر كرا, ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له كه‌ناڵى جۆراو جۆرى شارى كه‌ركووكدا كار‌و چالاكی رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام ده‌دا, لقى كه‌ركووكى سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌ى مه‌حكوم كرد‌و داواى له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كرد كه په‌له بكات له دۆزینه‌وه‌و سزادانى تاوانباران.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
تیرۆركردنی چوار كارمه‌ندی كه‌ناڵی (الشرقیه) مه‌حكوم ده‌كات
جاریَكی دیكه باندیَكی تاوان و تیرۆر رۆژی 13/9/2008 له شاری موسڵ ده‌ستی چه‌په‌ڵی گه‌یانده سیَ رۆژنامه‌نووس و شۆفیَری ئه‌و تاقمه‌ی كه‌ناڵی (الشرقیه) كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده ده‌كرد..
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له كاتیَكدا كه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی الشرقیه و گشت رۆژنامه‌نووسانی عیَراق ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا به‌توندی ئه‌م كاره تیرۆریسته ریسوا‌و مه‌حكوم ده‌كات كه به‌رامبه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌نووسیَكی بیَ تاوان له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسی له گه‌رِه‌كی زه‌نجیلی له شاری موسڵ ئه‌نجامدراوه..
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا داوا له حكومه‌تی عیَراقی ده‌كات كه هه‌رچی زووه سنوریَك له‌به‌رده‌م ئه‌م تاوانانه دابنیَت كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسان ده‌كریَت، له هه‌مان كاتیش‌دا داواكاین كه حكومه‌تی ناوه‌ندی یاسا‌و ریَسای توند بگریَته‌به‌ر كه ببیَته هۆكاریَك بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان..
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
هه‌ولیَر 14/9/2008
دووه‌م/ بریندار بوون
1. رۆژی 15/8/2008 رۆژنامه‌نووس (احسان ابراهیم الدلیمی) ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌نیَو شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لیَكراو بریندار بوو، لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكا ده‌ست به‌جیَ به‌دواداچوونی كرد و داوایان له‌نیَوه‌نده به‌رپرسه‌كانی ئه‌و شاره كرد، كه ریَ و شویَنی زیاتر بگرنه‌به‌ر و زیاتر كار بكه‌ن له‌پیَناوی پاراستنی ژیان و گیانی رۆژنامه‌نووسان.
2. رۆژی 26/8/2008 تاقمیَك چه‌كدار كه‌جلی سه‌ربازیان پۆشیبوو له‌نیَو شاری به‌غدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووسی (سادق جه‌عفه‌ر به‌شیر)ی ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سكرتیَژی گۆڤاری (آراء) كه ده‌زگای شه‌فه‌ق ده‌ری ده‌كات، له ئاكامی ئه‌و هیَرش و په‌لاماره‌دا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان به‌سه‌ختی بریندار كردوو هه‌ر له‌ویَشدا خوشكیَكی كوژراو دایك و كورِیَكیش بریندار كرا، ئه‌نجوونی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌یاندنیَكدا ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یان به‌توندی مه‌حكوم كرد و داواشی له حكومه‌تی عیَراق كرد كه تاوانبارانی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره تیرۆریستی و ئاشكرابكات و به‌سزایان بگه‌یه‌نیَت.
به یاننامه‌یه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه
بۆ رای گشتی
كاتژمیَر(8)ی سه‌ر له ئیَواره‌ی رۆژی 26/8/2008 تاقمیَكی چه‌كدار كه‌جلوبه‌رگی سه‌ربازی تایبه‌تیان پۆشیبوو هه‌ڵیان كوتایه سه‌رماڵی ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رۆژنامه‌نووس(ێادق جعفر بشیر) سكرتیَری نووسینی گۆڤاری(آراء) كه له‌ده‌زگای (شه‌فه‌ق) ده‌رده‌چیَت له ئاكامدا ناوبراو به سه‌ختی برینداره‌و خوشكیَكیشی گیانی له ده‌ست دا‌و هه‌روه‌ها دایك و كوریَكیشی به سه‌ختی زامدار بوون.
ئیَمه له كاتیَكدا ئه‌م تاوانه چه‌په‌ڵه مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌ین داوا له حكومه‌تی عیَراقی ده‌كه‌ین به جدی هه‌وڵبدات بۆ بنبركردنی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه كه به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرانی وشه‌ی ئازاد ئه‌نجام ده‌دریَن، هه‌روه‌ها نابیَت حكومه‌تی عیَراق دوره په‌ریَز رابوه‌ستیَ له به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له سه‌رجه‌م ریَكخراوه مرۆڤ دۆستان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسیه‌كان له جیهاندا ده‌كه‌ین به ریسواكردن‌و مه‌حكوم كردنی ئه‌م جۆره تاوانانه و داوا له حكومه‌تی عیَراقی بكه‌ن به پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان و لیَكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست به‌جیَ بكات و نه‌هیَڵیَ تاوانباران له ده‌ستی عه‌داله‌ت ده‌ربازبن.
پاراستنی سه‌روماڵی هه‌وڵاتیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیَراقی دایه و پیَویسته به هیچ شیَوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می له‌م ئه‌ركه نه‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
هه‌ولیَر 26/8/2008
سیَ یه‌م/ گرتن (توقیف) و حوكمدان
1. 25/7/2008 رۆژنامه‌نووس (جه‌مال هه‌مه‌وه‌ندى) له‌بازگه‌ى شارۆچكه‌ى هیران له‌كاتى ویَنه‌گرتنى, له‌لایه‌ن هیَزه‌كانى بازگه‌و خاڵى پشكنینى ئه‌و شارۆچكه‌یه بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمیَر ده‌ستگیر كرا, دواتر له‌لایه‌ن سكرتیَرى لیَژنه‌ى داكۆكیكردنى له ئازادى رۆژنامه‌نووس و (سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم) ئه‌ندامى لیَژنه‌ى لقى هه‌ولیَرى سه‌ندیكا, په‌یوه‌نیى له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كانه‌وه كرا‌و ئازاد كرا.
2. رۆژى 27/7/2008 له‌خاڵى سنوورى باشماخ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس سامان حه‌مه كه‌ریمء فه‌ریدون ئیبراهیم به‌هۆى ئه‌نجامدانى ریپۆرتاژیَك له‌لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى خاڵى سنوورى باشماخ ده‌ستگیر ده‌كریَن و پاش چه‌ند كاتژمیَریَك ئازاد ده‌كریَن.
3. 17/8/2008 پۆلیسی پاسه‌وانی پاشماخ له‌سنووری پیَنجوویَن رۆژنامه‌نووس (ئارام نه‌جیم) په‌یامنیَری رۆژنامه‌ی رۆژنامه كه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانی بوو بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیر ده‌كریَت و دوای ئازاد كردنیشی سه‌رجه‌م ئه‌و ویَنانه‌ی كه گرتوو بوو له‌نیَو كامیره‌كه دیسرنه‌وه، جیَ ی باسه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ریپۆرتاژیَكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر كیَشه‌ی هیَنانی سوته‌مه‌نی له ئیَرانه‌وه بۆ هه‌ریَمی كوردستان رووی له‌ویَ كردبوو.
4. رۆژى 19/8/2008 به‌بریاری دادوه‌ری لیَكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار رۆژنامه‌نووس (گه‌رمیان حه‌مه‌خان) په‌یامنیَری هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك زیندانی كرا، دوای ئه‌وه‌ی نووسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ست به‌جیَ په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه‌كرد و داوای ئازادی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كرد، هه‌روه‌ها سكرتیَرى لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی له كه‌ناڵی جۆراوجۆره‌وه له په‌یوه‌ندی كردنی به‌رده‌وام دابوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت له ناوچه‌كه، ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تیَك بوو له‌سه‌ر به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی خویَندنگای كچانی قه‌زای كه‌لار.
5. رۆژى 27/8/2008 به‌برِیارى دادوه‌رى دادگاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌نزیَك. سه‌رنووسه‌رى رءژنامه‌ى بره‌و(مه‌ریوان تۆفیق) ده‌ستگیر ده‌كریَتء ره‌وانه‌ى گرتوخانه سلیَمانى ده‌كریَت، دادوه‌ر برِیار ده‌دات تا 10/9/2008 زیندانى بكریَت، پاش هه‌وڵى ئه‌نوه‌ر حسیَن ئه‌ندامى لیَژنه‌ى داكۆكیكردن له‌گه‌لڕ دادوه‌رء پۆلیسى دواتر ناوبراو ئازاد كرا.
6. چه‌ند هونه‌رمه‌ندیَك 27/9/2008 داواى یاساى له‌سه‌ر (عومه‌ر فارس) سه‌رپه‌رشتیارى سایت كوردستانیَت له‌سلیَمانى تۆمارده‌كه‌نء ناوبراو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كریَت، پاشان به‌كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كریَت.
7. رۆژی 4/11/2008 له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنى سلیَمانى (جنح) رۆژنامه‌نووس (شوان داودی) سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازاری رۆژنامه‌نووسی به‌مانگیَك زیندانی و (300) سیَ سه‌د هه‌زار دینار سزادرا، ئه‌ویش له‌سه‌ر راپۆرتیَك كه چه‌ند ساڵیَك به‌ر له ئیَستا له هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ بڵاوبۆته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌ییَندراویَكدا ئه‌و برِیاره‌ی دادوه‌ری سلیَمانی مه‌حكوم كرد و داوای ده‌ست به‌جیَ ئازادكردنی رۆژنامه‌نووس شوان داودی كرد دیاره ئه‌و برِیاره‌ی دادوه‌ر پیَچه‌وانه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی بوو له كوردستان. ئه‌وكاته‌ی برِیاری گرتن و حوكمدانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی ده‌ركرد له 20/10/2008 یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو كرابووه‌وه، دوای ده رۆژ مانه‌وه له به‌ندیخانه‌ی سه‌ربازگه‌ی سه‌لام له سلیَمانی له‌ریَگای (تمیز) كردنه‌وه‌ی برِیاره‌كه شوان داودی ئازادكرا.
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
زیندانیكردنى رۆژنامه‌نووس (شوان داودى) به‌كاریَكى نارِه‌وا داده‌نیَت
رۆژى 4/11/2008 له‌لایه‌ن دادگاى (جنح)ى سلیَمانییه‌وه سه‌رنووسه‌رى هه‌فته‌نامه‌ى (هه‌واڵ) و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكا (شوان داودى) به‌مانگیَك زیندانى و (300) هه‌زار دینار سزا، حوكم درا، ئه‌ویش له‌سه‌ر راپۆرتیَكى رۆژنامه‌نووسی كه چه‌ند ساڵیَك له‌مه‌وبه‌ر بلاَوى كردۆته‌وه‌و دادوه‌ریَك داواى له‌سه‌ر تۆمار كردووه.. ئیَمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان ئه‌م زیندانیكردنه به پیَشیَل كردنى یاساى كارى رۆژنامه‌نووسی داده‌نیَین، ئه‌و یاسایه‌ى كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه رۆژى 22/9/2008 په‌سه‌ندكرا و به‌رِیَز سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستانیش ئیمزاى كردووه‌و له‌رۆژى 20/10/2008دا له (وه‌قایعى كوردستان) بلاَوكراوه‌ته‌وه..
ده‌بوایه دادگا به‌پیَى ئه‌م یاسایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس (داودى) بكردایه‌و ئه‌و زیندانى كردنه‌ى به‌سه‌ر نه‌سه‌پاندبایه، له‌كاتیَكدا ده‌توانرا به جه‌زا یان به (وقف التنفیژ) برِیاره‌كه ده‌ربچوبایه، شایانى وتنه كه دادگا خۆى لایه‌نه (گرف) له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا..
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان زۆر نیگه‌رانه له‌به‌كارهیَنانى یاسا به‌و توندییه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامیَكى ئه‌نجوومه‌ن و داوا ده‌كات كه دادگاى پیَداچوونه‌وه (تمییز) ئه‌و حوكمه هه‌ڵبوه‌شیَنیَته‌وه، هیواشمان وایه كه‌چیتر به‌یاساى كۆن مامه‌ڵه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسانى كودستان نه‌كریَت..
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى
رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
هه‌ولیَر 5/11/2008
8. رۆژی 24/11/2008 به‌برِیاری دادوه‌ری كه‌تنی هه‌ولیَر (د.عادل حوسیَن) ئه‌ندامی به‌شداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا دراو به‌برِی (125) سه‌د و بیست و پیَنج هه‌زار دیناریش سزای ماددی درا، ئه‌و برِیاره‌ی دادوه‌ر پیَچه‌وانه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری بوو بۆیه‌ش لیژنه داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له راگه‌ییَندراویَكدا نارِه‌زایی خۆی له به‌رامبه‌ر، ئه‌و برِیاره نیشاندا‌و داوای ده‌ست به‌جیَ به‌ربوونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كرد. دواتر لیژنه‌ی داكۆكی كردن چه‌ندین جار سه‌ردانی د.عادل حوسیَنی كرد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولیَر، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خه‌ریكی كاركردن بووه له ریَگای پاریَزه‌ری تایبه‌ته‌وه‌و كه‌ناڵی تری جیاجیاوه بۆ ئازاد كردن و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی له رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه، پاش چه‌ند رۆژیَك ئازاد كرا.
راگه‌یاندراویَك له لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی
رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
رۆژی 24/11/2008 به بریاری دادوه‌ری كه‌تنی هه‌ولیَر، (د.عادل حوسیَن) ئه‌ندامی به‌شداری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسینیَك كه له ئاداری 2007 له هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی بڵاوی كردۆته‌وه،به پیَی ماده‌ی 403 له یاسایی سزاكانی عیَراقی ده‌ستگیركراو بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگیش حكوم درا لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان ناره‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و بریاره‌ی دادوه‌ر نیشان ده‌دات. چونكه پیَچه‌وانه‌ی ئازادی بیر‌و راو بنه‌ماكانی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری یه له‌كوردستان كه له 22/9/2008 له‌لایه‌ن په‌رله‌مان په‌سند كراوه‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستانیش ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، ئیَمه سه‌رله‌نویَ نیگه‌رانی قوڵی خۆمان له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیَشیَلكاریانه راده‌گه‌یه‌نین كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كریَت. جیَگای سه‌رسورمانیشه ئه‌و بریاره‌ی دادوه‌ر له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری كه‌له 20/10/2008 له وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه دراوه، چوونكه بنه‌ماكانی ئه‌و یاسایه ده‌روازه‌یه‌كه رووه‌و چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی نه‌ك پیَشیَل كردنی مافی رۆژنامه‌نووسان.
چواره‌م/ رفاندن
1. (رفاندنی رۆژنامه‌نووس ئازاد ئه‌رگوشی)
رۆژی 1/7/2008 چه‌ند كه‌سیَكی نه‌ناسراو له‌سه‌ر ریَگای گشتی نیَوان هه‌ولیَر- سه‌لاَحه‌دین رۆژنامه‌نووس (ئازاد ئه‌رگوشی) ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و به‌رِیَوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز بۆ شویَنیَكی نادیار رفیَندرا، دواتر به‌توندترین شیَوه ئازاری جه‌سته‌ییانداوه، لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووس و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان له‌م باره‌یه‌وه راگه‌ییَندراویَكی بڵاو كرده‌وه‌و مه‌حكومی ئه‌و ده‌ست دریَژییه‌ی كرد و داواشی له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان له‌ناوچه‌كه كرد كه به‌دواداچوون بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه بدۆزنه‌وه‌و سزای یاساییان بده‌ن، چگه‌له‌مه‌ش لیژنه‌كه به‌رده‌وام خه‌ریكی لیَكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بووه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌و له په‌یوه‌ندی كردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نیَوه‌نده‌كانی هیَزی ناوخۆی حكومه‌ت، شایانی باسه تاكو ئیَستا دۆسیه‌كه كراوه‌یه‌وه‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره دژه مرۆییه‌ش ئاشكرا نه‌بوونه.
رفاندنى رۆژنامه‌نووس (ئازاد ئه‌رگوشى) مه‌حكوم ده‌كه‌ین
ئیَواره‌ى سیَ شه‌ممه ریَكه‌وتى 1/7/2008 رۆژنامه‌نووس (ئازاد ئه‌رگوشى) ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و به‌رِیَوه‌به‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى نه‌ورۆز له‌سه‌ر ریَگاى گشتى هه‌ولیَر-هاوینه‌هه‌وارى سه‌لاَحه‌دین له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك چه‌كداره‌وه رفیَندراو بۆ شویَنیَكى چۆڵى ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌وىَ به‌وپه‌رِى دڵرِه‌قى ئازاریَكى جه‌سته‌یى زۆریان داوه، دواتر به‌جیَیان هیَشتووه، ئیَمه له لیَژنه‌ى داكۆكیكردن له ئازادى رۆژنامه‌نووسى و مافى رۆژنامه‌نووسان، ئه‌و كاره دژه ئینسانى و ئازادییه به‌توندى مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له‌و سنووره ده‌كه‌ین كه به په‌له به‌دواداچوون بكه‌ن و ده‌ستدریَژیكاران و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بدۆزنه‌وه‌و به‌سزاى یاساییان بگه‌ییَنن.
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان
لیَژنه‌ى داكۆكى له ئازادى رۆژنامه‌نووسى و
مافى رۆژنامه‌نووسان 3/7/2008
پیَنجه‌م/ لیَدان
1. له 28/7/2008 له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی كه‌ركووك (7) رۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن پۆلیس و هه‌ندیَك له به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كه، به‌توندى ده‌ستدریَژییان ده‌كریَته سه‌ر و دواتر ئازاریَكى زۆر ده‌دریَن، هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نووسان (یه‌حیا به‌رزنجى، هونه‌ر عه‌بدوڵلاَ، دلشاد فاتح) بریندار ده‌كریَن و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسان (ئارام جه‌مال، سنان الگائی، حه‌سه‌ن غه‌فور، هیَمن كامل) لیَیان ده‌دریَت و كه‌لوپه‌لى رۆژنامه‌نووسیشیان لیَده‌سه‌نریَت.
2. رۆژنامه‌نووس (دانا ره‌زگه‌یى) په‌یامنیَرى ئه‌وكاتى رۆژنامه‌ى هاولاَتى له ده‌ڤه‌رى سۆران پیَیرِاگه‌یاندین، رۆژى 17/8/2008 له‌كاتى خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى سریَشمه له خه‌لیفان، له‌لایه‌ن پیَشمه‌رگه‌كانى فه‌رمانده‌یى سپیلك به قۆنداخه ده‌مانجه لیَیدراوه‌ء كامیَراكه‌شى شكیَندراوه.. هه‌مان رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌شى پیَرِاگه‌یاندین، كه دواى بلاَوبوونه‌وه‌ى راپۆرتیَكى له گۆڤارى لڤین ده‌رباره‌ى (زمانى فارسى له‌سۆران) له رۆژى 1/9/2008 به ژماره ته‌له‌فۆنیَكى نه‌ناسراو هه‌رِه‌شه‌ى گه‌وره‌ى لیَكراوه.
3. رۆژى 28/8/2008 رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د زوبیدى) په‌یامنیَرى ئیزگه‌ى عیراقى ئازاد له‌سلیَمانى له‌لایه‌ن هیَزه‌كانى ئاسایشه‌وه له‌به‌رده‌م خۆپیشاندانى كریَكارانى كارگه‌ى چیمه‌نتۆ سه‌رچنار رووبه‌رِووى لیَدانء سوكایه‌تى ده‌بیَته‌وه.
4. رۆژی 8/9/2008 پۆلیسه پاسه‌وانه‌كانی بانكی سه‌فین له شاری هه‌ولیَر په‌لاماری هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (ئه‌ڵوه‌ند حه‌مید) و (سامان حه‌مه‌د) په‌یامنیَری ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو كه‌ناڵی هه‌ولیَر و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دا‌و به توندی ئازاری جه‌سته‌ییان دان. دوای ئه‌وه لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان ئه‌و ده‌ست دریَژی ئاسایشانه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس مه‌حكوم كرد و به نووسراوی ژماره (227) له ریَكه‌وتی 8/9/2008 به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاسه‌وانی هه‌ولیَری ئاگادار كرده‌وه‌و له ده‌قی نووسراوه‌كه‌شیدا، لیژنه‌ی داكۆكی نارِه‌زایی خۆی نیشاندا‌و داوای ئه‌وه‌شی لیَكردن كه به‌دواداچوون و لیَكۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ده‌ستدریَژییه‌ش سزای یاسایی بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئیَستاشی له‌گه‌ڵدابیَت ئه‌و به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تییه وه‌ڵامی لیژنه‌ی داكۆكی نه‌داوه‌ته‌وه.
بۆ به‌رِیَز/ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پاسه‌وانى هه‌ولیَر
ب/ ناره‌زایى
رۆژى یه‌ك شه‌ممه 8/9/2008 پۆلیسه پاسه‌وانه‌كانى بانكى سه‌فین په‌لامارى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (ئه‌ڵوه‌ند حه‌مید) و (سامان حه‌مه‌د) په‌یامنیَرانى ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوویان دا‌و جگه له‌وه‌ى ئازاریَكى جه‌سته‌یى زۆریان داون و هه‌روه‌ها ده‌مانچه‌شیان به‌روودا راكیَشاون و كامیَراى ده‌ستیشیان كه نرخه‌كه‌ى (6.000$) شه‌ش هه‌زار دۆلاره شكاندوویانه.
ئیَمه ئه‌وكاره به‌توندى مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواى ده‌ستبه‌جىَ لیَپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆلیسانه لىَ ده‌كه‌ین، چونكه كارى له‌م شیَوه‌یه پیَچه‌وانه‌ى ئازادى بیرورِا ده‌ربرِین و به‌هاكانى دیموكراسییه‌ت و سه‌رجه‌م مافه‌كانى مرۆڤ و هاوولاَتى بوونیشه.
هه‌روه‌ها داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ماددى و مه‌عنه‌وى بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش ده‌كه‌ین.
زیره‌ك كه‌مال
سكرتیَرى لیَژنه‌ى داكۆكى كردن له ئازادى
رۆژنامه‌نووسیى و مافى رۆژنامه‌نووسان
5. رۆژى (25/9/2008) دوو پۆلیسى بنكه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر هیَرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووس (ریَباز مام شۆرِش) په‌یامنیَرى ئاڵاى ئازادى له‌سه‌نگه‌سه‌ر لىَ ده‌ده‌ن و له‌كاتى ویَنه‌گرتنى شه‌رِى نیَوان دوو تیپى وه‌رزشى، پاش لیَدانى كامیَراكه‌شى لیَده‌ستندریَت.
6. رۆژی 30/9/2008 له‌نیَوشاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی شار په‌لاماری هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (حه‌سه‌ن غه‌فور) و (هه‌مزه شوانی) كه‌سه‌ر به‌تیمی ته‌له‌فزیۆنی باباگورِ بون دراو زۆر به‌توندی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونیاندان، له‌كاتیَكدا ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ریپۆرتاژ و هه‌واڵی رۆژنامه‌وانی بوون.
لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به نووسراوی ژماره (287) ریَكه‌وتی 7/10/2008 كه ئاراسته‌ی به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووكیان كرد ئه‌و كاره دژی ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسیه‌یان به توندی مه‌حكوم كرد و دا‌واشیان له‌و به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تییه كرد كه‌سزای یاسایی ده‌ست دریَژی كاران بده‌ن.
شه‌شه‌م/ ده‌ست دریَژی
1. له 6/7/2008 له كاتی سه‌ردانی (گارق الهاشمی) جیَگری سه‌رۆك كۆماری عیَراق بۆ كه‌ركووك له لایه‌ن پاسه‌وانیه‌كانیه‌وه سوكایه‌تی به كۆمه‌ڵیَك رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندكاران كرا.
2. له 17/7/2008 له كاتی ئه‌نجامدانی كاری پیشه‌یی خۆیدا رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د جه‌بار محه‌مه‌د) په‌یامنیَری هه‌فته‌نامه‌ی ریَگای كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ریَك و پۆلیسیَكی پاسه‌وانی پاریَزگای كه‌ركووك كامیرای لیَ ده‌سیَندریَ و سوكایه‌تی پیَ ده‌كریَ.
3. له رۆژی 12/8/2008 هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (شه‌كه‌وت قادر) و (یوسف خرواتانی) په‌یامنیَرانی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئاسایشی شارۆچكه‌ی به‌حركه ریَگایا ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسیان له‌و شویَنه‌دا لیَگیراوه‌و دواتر به‌زۆر ده‌یانبه‌نه لای به‌رِیَوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌حركه‌و ئه‌و به‌رِیَوه‌به‌ره‌ش به‌شیَوه‌یه‌كی نامه‌ده‌نیانه قسه‌و ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، دواتر لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان به نووسراوی ژماره (119) له ریَكه‌وتی 26/8/2008 به‌رِیَوه‌به‌ری ناحیه‌ی له‌و هه‌ڵویَسته‌ی له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان نواندویه‌تی ئاگادار كرده‌وه‌و نارِه‌زایی خۆی له‌م باره‌یه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خستنه‌رِوو.
به‌رِیَز/ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى به‌حركه
ب/ نارِه‌زایى
به‌پیَى یاسا رۆژنامه‌نووسان ئازادن له‌هه‌ر كویَیه‌كى ولاَته‌كه‌مان راپۆرت و كارى رۆژنامه‌نووسیى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌و كایه جۆره به‌جۆره‌كان ئه‌نجام بده‌ن، به‌پیَى نووسراوى ژماره (259)ی راگه‌یاندنى هه‌ولیَرى یه‌كیَتى نیشتمانى كوردستان و نامه‌ى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (شه‌وكه‌ت قادر) و (یوسف خرواتانى) كه هه‌ردوو نامه‌كه ئاراسته‌ى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان كراوه، ئیَوه ریَگاى ئه‌نجامدانى كارى رۆژنامه‌نووسیتان له‌و دوو رۆژنامه‌نووسه گرتووه، ئیَمه له‌م باره‌یه‌وه به‌ناوى لیَژنه‌ى داكۆكیكردن له ئازادى رۆژنامه‌نووسیى و مافى رۆژنامه‌نووسان ناره‌زایى خۆمان نیشان ده‌ده‌ین، چونكه هه‌ڵویَستى له‌م جۆره له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیموكراسیه‌ت و ئازادى رۆژنامه‌نووسیی ناگونجىَ.
زیره‌ك كه‌مال
سكرتیَرى لیَژنه‌ى داكۆكیكردن له ئازادى رۆژنامه‌نووس و مافى رۆژنامه‌نووسان
4. 13/9/2008 رۆژنامه‌نووس (سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم) په‌یامنیَری هاوڵاتی له كاتیَكدا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی هه‌واڵ و ریپۆرتاژ ده‌بیَت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری خانه‌قین له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی چه‌كداری پاسه‌وانی به‌رپرسیَكی حیزبی ناوچه‌كه داركاریی ده‌كریَت و كامیَرا كه‌شی لیَ ده‌سه‌نریَت.
5. رۆژی 27/10/2008 له‌كاتی ئاماده‌كردنی هه‌واڵ و ریپۆرتاژی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ریَپیَوانیَك هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (سه‌رتیپ ئه‌حمه‌د) و (زیره‌ك حه‌سه‌ن) له تیمی په‌یامنیَرانی ته‌له‌فزیۆنی زه‌حمه‌تكیَشان كه‌ناڵی هه‌ولیَر له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایش له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولیَر ریَگه‌ی ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌وانییان لیَ گیراو دواتریش كامیَراكه‌یان لیَستاندن و تاماوه‌یه‌كى زۆر نه‌یاندانه‌وه، لیژنه‌ی داكۆكی كردن به ره‌سمی به‌رِیَوه‌به‌راتی ئاسایشی هه‌ولیَر له‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌ی ئاسایشه‌كانی ئاگادار كرده‌وه و له‌م باره‌یه‌شه‌وه داوای لیَپیچینه‌وه‌ی كرد.
ده‌ست دریَژی كردن بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به توندی
مه‌حكوم ده‌كه‌ین
شه‌وی رابردوو له كاتیَكدا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه جیا جیاكانی كوردستان خه‌ریكی ئاماده‌كرده‌كردنی هه‌واڵ و رپیۆرتاژ بوون له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نتیكه‌خانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولیَر، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (ئارى غازى) و (ئارام سه‌عدى) له تیمی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو كه‌ناڵی هه‌ولیَر كه‌وتنه به‌ر هه‌ڵمه‌تی لیَدان و كامیرا لیَ ستاندن له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له ئاسایشی هه‌ریَمی كوردستان. هه‌روه‌ها تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستانیش هه‌ر له‌و شویَنه‌دا ویَرای گوشار خستنه سه‌ریان كامیَره‌كه‌شیان لیَ سه‌ندرا.
ئیَمه له لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی ئه‌و ره‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وته‌ی ئاسایش له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ریَمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ده‌ست به‌جیَ له‌م باره‌یه‌وه لیَكۆڵینه‌وه بكه‌ن و ده‌ست دریَژی كاران و پیَ شیَل كارانی ئازادی رۆژنامه‌نووسی سزا بده‌ن و ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌و به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌تشه كه قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بكات هه‌روه‌ها ده‌مانه‌ویَت ئه‌وه‌ش به‌بیر هه‌موولایه‌ك بهیَنینه‌وه كه‌هه‌ر جۆره مامه‌ڵه كردنیَكی ناشارستانی و پیَ شیَل كردنی مافی رۆژنامه‌نووسان ریَزنه‌گرتنه له یاسایی كاری رۆژنامه‌نووسی ئه‌و یاساییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان وه‌كو پیَشكه‌وتوترین یاسا په‌سه‌ندكردو به‌ریَز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستانیش ئیمزای له‌سه‌ر كرد.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی
رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان
10/11/2008
به‌ریَز/ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ریَمی كوردستان
ب/ نارِه‌زایی و داواكاری
6. له‌شه‌وی 9-10/11/2008 كاتیَك تیمیَكی رۆژنامه‌نووسان له‌شویَنی ئاگر كه‌وتنه‌وه له ئه‌نتیكه خانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولیَر خه‌ریكی ئاماده‌كردن هه‌واڵ و ریپۆرتاژ بوون سه‌رباره‌ی به‌م رووداوه ده‌سته‌یه‌ك له ئاسایشه‌كانی سه‌ر به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان به‌ربۆته گیانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه و دوو رۆژنامه‌نووسیشیان به بۆكس و لوله‌ی تفه‌نگ بریندار كردووه. سه‌ره‌رای شكاندنی كامیَراو چه‌ندین ره‌فتاری تری نادیموكراسی. ئیَمه له لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان داوای لیَكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسایشانه ده‌كه‌ین و چاوه‌روانی ئه‌وه‌شین سزای یاسایی بدریَن.
زیره‌ك كه‌مال
سكرتیَری لیژنه‌ی داكۆكی كرد له ئازادی
رۆژنامه‌نووسی ومافی رۆژنامه‌نووسان
12/11/2008
7. (شاخه‌وان عه‌لى) په‌یامنیَرى ته‌له‌فزیۆنى كۆمه‌ڵ له كه‌ناڵى سلیَمانى، شه‌وی 10-11/12/2008 له‌كاتى جیَبه‌جیَكردنى كارى رۆژنامه‌نووس و ئاماده‌كردنى هه‌واڵ و ریَپۆرتاژ له‌سه‌ر مانگرتن و دواتر هیَرشى ئاسایش بۆ سه‌ر مانگرتووان، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌زۆر ناسنامه‌ى رۆژنامه‌نووسیى لیَده‌سه‌ندریَت و دواتر سوكایه‌تى پیَده‌كه‌ن و ناشهیَڵن كاره‌كه‌ى جیَبه‌جیَ بكات.
دواى هه‌ولیَكى زۆرى (شوان هه‌ورامى) ئه‌ندامى لیَژنه‌ى داكۆكیكردن له ئازادى رۆژنامه‌نووسان، له‌گه‌ڵ ئاسایش ناسنامه‌كه‌یان بۆ گیَرِایه‌وه.
حه‌وته‌م/ هه‌ره‌شه‌كردن
1. دواى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووس (فریاد ئه‌حمه‌د) شه‌وى 24-25/7/2008 به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به شه‌هیدكردنى رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) پیَشكه‌ش كرد، له‌لایه‌ن كه‌سیَكى نه‌ناسراوه‌وه به مۆبایل هه‌رِه‌شه‌ى كوشتنى لیَكرا، دواتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه هه‌فتانه به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ئازادى كه‌ناڵى كه‌ركووك به‌ناوى سه‌كۆ هه‌بوو، له ترسى هه‌رِه‌شه‌و پاراستنى گیانى خۆى، شارى كه‌ركوكى به‌جیَهیَشت.
2. (پیشه‌وا فه‌قىَ) مسته‌فا ویَنه‌گرى كه‌ناڵى كوردسات له ناوچه‌ى چۆمان پیَیرِاگه‌یاندین، مانگى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ له‌كاتى ویَنه‌گرتنى یارییه‌كى وه‌رزشى نیَوان دوو تیپى ناوچه‌كه، كه‌دواتر شه‌رِى لیَكه‌وتۆته‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ندیَك هاولاَتی گوندى ناوه‌نده هه‌رِه‌شه‌ى كوشتنى لیَكراوه، ئه‌گه‌ر ویَنه‌ى تیَكهه‌ڵچوونه‌كه بلاَو ببیَته‌وه.
3. شه‌وى (25/7/2008) به‌چوار ژماره مۆبایلى (075079533479 - 7507945480 - 07507953342 - 442086) هه‌رِه‌شه‌ى كوشتنى له‌رۆژنامه‌نووس (سۆران عومه‌ر) سه‌رنووسه‌ر گۆڤاره ریَگاء سایتى كوردستان نیوز ده‌كریَت. هه‌رِه‌شه ئه‌وه‌ى لیَده‌كریَت، پاشان نویَنه‌رى لیژنه‌ى داكۆكى له‌مافى رۆژنامه‌نووسانى سلیَمانى ئاسایشى سلیَمانى له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كانى له‌كیَشه‌كه‌ى ئاگادارده‌كاته‌وه.
4. (ئامانج خه‌لیل) به‌رپرسی نووسینگه‌ی رووداو له سلیَمانی پیَ ی راگه‌یاندین شه‌وى (28/7/2008) به‌ژماره ته‌له‌فۆنى (09200200200) هه‌رِه‌شه‌ى كوشتنى لیَكراوه و دواتر رۆژى (1/8/2008) وه‌كو خۆى پیَى راگه‌یاندین له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیلیَكى جۆرى ئۆپڵى ره‌شى ته‌قه‌ى لیَكراوه, دواتر به‌رپرسی لیژنه‌ی داكۆكی له سلیَمانی به‌دواداچوونی كردووه‌و ئاسایشی سلیَمانی لیَ ئاگادار كردۆته‌وه.
5. 1/9/2008 رۆژنامه‌نووس (ئیبراهیم هه‌ورامی) پیَی راگه‌یاندین كه رۆژنامه‌نووس (حوسیَن محه‌مه‌د) به‌ته‌له‌فۆن هه‌رِه‌شه‌ی كوشتنی لیَ كردووم دواتر له ریَگای سكرتیَری لیژنه‌ی داكۆكی كردن و به‌رپرسی لیژنه‌كه‌مان له سنووری شاره‌زوور شوان هه‌ورامی په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو لاوه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچیَوه‌ی گیانی برایه‌تی و ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و ئاشت ببنه‌وه ئیبراهیم هه‌ورامی داوای ئه‌وه‌ی كرد كه به‌نووسین حوسیَن محمد داوای لیَبوردنی لیَ بكات به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو ئه‌وه بكات گوتی چونكه من هه‌ره‌شه‌م نه‌كردووه. به‌داخه‌وه نه‌توانرا چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كه‌یان بكریَت و كیَشه‌كه‌یان وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
6. رۆژى 2/9/2008 له‌ریَگاى نامه‌ى مۆبایله‌وه به‌ژماره (07709314846 - 07703691702) هه‌رِه‌شه له‌رۆژنامه‌نووس (سه‌میره محه‌مه‌د ئیسماعیل) ده‌كریَت، پاشان دواتر له‌لایه‌ن نویَنه‌رى سلیَمانى لیژنه‌ى داكۆكى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان كیَشه‌كه‌ى ده‌گه‌یَنیَته ئاسایشى سلیَمانى.
7. رۆژى 6/9/2008 رۆژنامه‌نووس (تاهیر تۆفیق) له‌شارۆچكه‌ى ده‌ربندیخانء ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نووسه‌رانى گۆڤارى شه‌قام له‌لایه‌ن پاسه‌وانیَكى تایبه‌تى به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌ء هه‌رِه‌شه‌ى رفاندنى لیَكراوه‌و سوكایه‌تى پیَده‌كریَت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو له‌گۆڤارى شه‌قام راپۆرتیَكى له‌سه‌ر ته‌ندروستى ده‌ربندیخان كردووه، دواتر له‌لایه‌ن نویَنه‌رى نوسینگه‌ى گه‌رمیانى لیَژنه‌ى داكۆكى, داكۆكی له رۆژنامه‌نووسه‌كه كرا‌و دواتر كیَشه‌كه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
8. (رزگار كۆچه‌ر) ئاماده‌كارو پیَشكه‌ش كاری به‌رنامه‌ی(زووم ئین) له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان به نووسراویَك پیَی راگه‌یاندین كه رۆژی هه‌ینی 20/8/2008 كه‌سیَكی نه‌ناسراو به‌ژماره مۆبایلی (22 21 703 0750) ته‌له‌فۆنی بۆكردم كه لاشه‌ی دوو منداڵ له نزیك كۆمه‌ڵگای پیرزین فریَدراوه منیش وه‌كو تیمی به‌رنامه‌كه ده‌ست به‌جیَ گه‌یشتینه ئه‌ویَ، به‌ڵام كه‌چوین شتیَكی وا له‌ئارادانه‌بوو ئیَمه‌ش ته‌له‌فۆنمان بۆ كه‌سه‌كه كرده‌وه‌و لیَمان پرسی بۆچی درۆی وات له‌گه‌ڵ ئیَمه‌كرد، له وه‌ڵام دا گوتی من به‌دوای ئیَوه‌دا ده‌گه‌ریَم بۆ ئه‌وه‌ی بتانكوژم.
هه‌روه‌ها جاریَكی تر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پیَی راگه‌یاندین كه بۆ جاری دووه‌م هه‌مان كه‌س به‌ژماره ته‌له‌فۆنی (31 69 430 0750) هه‌مان هه‌ره‌شه‌ی لیَكردم.
بۆ/ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولیَر
رۆژی 14/12/2008 رۆژنامه‌نووس رزگار كۆچه‌ر ئاماده‌كارو پیَشكه‌ش كاری به‌رنامه‌ی زووم ئین له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان پیَ ی راگه‌یاندین كه‌وا كه‌سیَكی نه‌ناسراو رۆژی 7/8/2008 به ژماره مۆبایلی 22 21 703 0750 هه‌ره‌شه‌ی كوشتنم لیَكراوه هه‌روه‌ها ده‌ڵیَت(31 69 430 0750) سه‌ر له‌نویَ هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لیَكردۆته‌وه. بۆ زانیاریی و ئاگاداری به‌ریَزتان ئه‌و نوسراوه رسمیه‌مان بۆ كردن.
زیره‌ك كه‌مال
سكرتیَرى لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
بۆ/ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم
رۆژی 14/12/2008 رۆژنامه‌نووس رزگار كۆچه‌ر ئاماده‌كارو پیَشكه‌ش كاری به‌رنامه‌ی زووم ئین له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان پیَ ی راگه‌یاندین كه‌وا كه‌سیَكی نه‌ناسراو رۆژی 7/8/2008 به ژماره مۆبایلی 22 21 703 0750 هه‌ره‌شه‌ی كوشتنم لیَكراوه هه‌روه‌ها ده‌ڵیَت(31 69 430 0750) سه‌ر له‌نویَ هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لیَكردۆته‌وه. بۆ زانیاریی و ئاگاداری به‌ریَزتان ئه‌و نوسراوه رسمیه‌مان بۆ كردن.
زیره‌ك كه‌مال
سكرتیَرى لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
9. (هونه‌ر ره‌سول) ئاماده‌كارو پیَشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى به‌بىَ سانسۆر له رادیۆى نه‌وا چوار شه‌ممه ریَكه‌وتى 24/12/2008 به‌رِیَوه‌به‌رى ئاسایشى سلیَمانى له‌ریَگاى ته‌له‌فۆن كۆمه‌ڵیَك هه‌رِه‌شه‌و قسه‌ى نارِیَك و ئازاربه‌خشى پیَگوتوومه, بیانووى ئه‌و قسه نارِیَكانه‌شى ئه‌وه‌بووه كه من ئه‌ڵقه‌ى ئه‌و رۆژه‌ى به‌رنامه‌ى به‌بىَ سانسۆرم ته‌رخان كردبوو بۆ وه‌رگرتنى سه‌رنجى خه‌ڵك له‌سه‌ر راكردنى فرِۆكه‌وانیَك له نه‌خۆشخانه‌ى سلیَمانى ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌ى كه كاتى خۆى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردبوو, دواتر سكرتیَرى لیَژنه‌ى داكۆكیكردن له‌ئازادى رۆژنامه‌نووسیى په‌یوه‌ندى به به‌رِیَوه‌به‌رى ئاسایشى سلیَمانییه‌وه كرد‌و له‌م باره‌یه‌وه نیگه‌رانى خۆى نیشاندا, له‌وه‌لاَمى نیگه‌رانى سكرتیَرى لیَژنه‌ى داكۆكیش به‌رِیَوه‌به‌رى ئاسایش گوتى: "من ئاگادارى هه‌ڵهاتنى ئه‌و فرِۆكه‌وانه‌نیم و كه‌چى خه‌ڵكیَك له رادیۆكه‌یان قسه‌یان به‌من گوتووه", دواتر به‌رِیَوه‌به‌رى رادیۆى نه‌وا گوتى: "مایكى ئه‌و به‌رنامه‌یه ئازاده‌و بىَ لایه‌نه‌و بۆیه‌ش ئیَمه ئامادجه‌ین له‌م باره‌یه‌وه راى به‌رِیَوه‌به‌رى ئاسایشیش وه‌ربگرین", ئه‌وه‌بوو دواتر له‌م باره‌یه‌وه چاوپیَكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كرد, به‌لاَم ئه‌و داواى لیَبوردنى له رۆژنامه‌نووس (هونه‌ر ره‌سول) نه‌كرد, له‌كاتیَكدا ئه‌و ته‌نها پیَشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌یه.
10. به‌پیَى نووسراویَك كه ئیمزاى سه‌رنووسه‌رى هه‌فته‌نامه‌ى ئاویَنه‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه, له 23/10/2008 به ته‌له‌فۆن هه‌رِه‌شه له رۆژنامه‌نووس (شاخه‌وان مه‌حمود) په‌یامنیَرى ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه ده‌كریَت, ئه‌ویش له دادگا داواى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆماركردووه كه گومانى لیَى هه‌یه.
هه‌شته‌م/ داوا له‌سه‌ر تۆماركردن
1. 16/7/2008 رۆژنامه‌ی (ئه‌ڤرۆ) كه له‌دهۆك ده‌رده‌چیَت له ژماره (247) راپۆرتیَكی بلاَوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (ئازاد مسته‌فا) په‌یامنیَری ئه‌و رۆژنامه‌یه له ئاكریَ بڵاوكرده‌وه. دواتر له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته له‌لایه‌ك كه‌سیَكه‌وه داوای یاسایی له دادگا له‌سه‌ر (به‌هجه‌ت هروری) سه‌رنووسه‌ری (ئه‌ڤرۆ) و (ئازاد مسته‌فا)ی په‌یامنیَر تۆمار كراوه به پیَی مادده‌ی 433 له یاسای سزاكانی عیَراق به‌ڵام دواتر له 8/8/2008 به‌پیَ ی مادده‌ی(130) له اێول فایلی كیَشه‌كه به قازانجی رۆژنامه‌كه داخرا.
2. 20/7/2008 دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌ی سۆران به‌نووسراوی ژماره (402) ئاگاداری كردینه‌وه كه ده‌بیَت رۆژنامه‌نووس (ئیسماعیل ئیبراهیم) سه‌رنووسه‌ری (زاری كرمانجی) له‌به‌رده‌م دادگای ئاماده‌بیَت چونكه له‌لایه‌ن (مه‌لا مه‌روان) به‌رپرسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سۆران داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه له‌م رووه‌شه‌وه به پیَی مادده‌ی (433) له یاسای سزاكانی عیَراق تۆمه‌تباره.
3. 30/7/2008 دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولیَر به‌نووسراوی ژماره(1869) ئاگاداری كردینه‌وه كه ده‌بیَت رۆژنامه‌نووس (نه‌به‌ز گۆران) له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تیَك له ژماره(409)ی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی له‌لایه‌ن كه‌سیَكه‌وه داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌و به‌پیَ ی مادده‌ی(433) له یاسای سزاكانی عیَراق تۆماتباره.
4. 30/7/2008 دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولیَر به‌نووسراوی ژماره (3409) ئاگاداریی كردینه‌وه كه‌ده‌بیَت (كارزان كه‌ریم) كه تۆمه‌تباره به پیَ ی مادده‌ی (433) له یاسای سزاكانی عیَراق له‌به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیسكان ئاماده ده‌بیَت بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی.
5. 31/7/2008 به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاریَزگاری هه‌ولیَر به‌نووسراوی ژماره(10553) ئاگاداری كردینه‌وه كه‌ده‌بیَت رۆژنامه‌نووس (بورهان قادر) په‌یامنیَری رۆژنامه‌ی رۆژنامه بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی و دواتریش ده‌ستگیر كردنی وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه به‌پیَ ی نوسراوه‌كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تۆمه‌تباره به‌پیَ ی مادده‌ی(433) له یاسای سزاكانی عیَراق، دوای ئه‌وه‌ی سكرتیَری لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئزادی رۆژنامه‌نووسی چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولیَر و كوردستانی كرد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دواتر له‌سه‌ر دوای ئه‌و دۆسییه‌كه‌ی راگیرا به‌ڵام هیَشتا هه‌ركراوه‌یه.
6. رۆژى (18/8/2008) به‌نووسراوى ژماره (117.ج) له‌دادگاى كه‌تنی چه‌مچه‌مالڕ داواى یاساى له‌سه‌ر (دارا مه‌حمود) په‌یامنیَرى رۆژنامه‌ى كوردستانى نوآ له‌ته‌كیه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى شاره‌وانى ته‌كیه‌وه تۆمارده‌كریَت، پاشان به‌دادگایكردنه له‌قازانجى دارا مه‌حمود ته‌واو ده‌بآ.
7. رۆژى (20/8/2008) عه‌میدى پۆلیس (چه‌تۆ ساڵح سه‌عید) به‌رِیَوه‌به‌رى پۆلیسى گه‌رمیان داوا ده‌كات له‌پۆلیسى سلیَمانى به‌كتابى ژماره (7547) كه‌شوان داوده‌ى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى هه‌ولڕ ده‌ستگیر بكریَت.
8. 3/9/2008 به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به‌نووسراوی ژماره(8467) ئاگاداری كردینه‌وه كه ده‌بیَت هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (تاریق فاتح حه‌سه‌ن) خاوه‌نی ئیمتیازی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی و (عه‌دنان عوسمان) سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه له باره‌گای به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئاماده‌بن چونكه له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و ده‌ڤه‌ره داوایه‌كی یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
جیَی باسه تاكو ئیَستا دۆسیه‌ی كیَشه كه‌چاره‌سه‌ر نه‌بووه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسیش تۆمه‌تبارن به پیَی مادده‌ی (433) له یاسای سزاكانی عیَراق.
9. 3/9/2008 دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولیَر به نووسراوی ژماره (3995) ئاگاداری كردینه‌وه كه‌ده‌بیَت رۆژنامه‌نووس (تاریق فاتح) خاوه‌نی ئیمتیازی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بیَت بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تیَك له هه‌فته‌نامه‌یه‌كه‌یان به‌ناونیشانی(ملیاره‌ها دیناری بووجه‌ی هه‌ریَم) له ژماره(449)ی هاوڵاتی.
10. 8/9/2008 دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولیَر به‌نووسراوی ژماره(4060) ئاگاداری كردینه‌وه كه‌ده‌بیَت (نه‌به‌ز گۆران) له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بیَت چونكه تۆمه‌تباره به‌پیَ ی مادده‌ی(433) له یاسای سزاكانی عیَراق.
11. 8/9/2008 دادگای لیَكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولیَر به نووسراوی ژماره(4021) ئاگاداری كردین كه‌ده‌بیَت رۆژنامه‌نووس (ئاسۆس هه‌ردی) سه‌نووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئاویَنه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بیَت، چونكه داوایه‌كی یاساییا له‌سه‌ر تۆمار كراوه له‌لایه‌ن (نه‌جات حه‌سه‌ن) و (دڵشاد پیرۆت عه‌زیز) تۆمه‌تبارن به پیَی مادده‌ی(433) یاسای سزاكانی عیَراق.
12. 11/9/2008 به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاریَزگای هه‌ولیَر به‌نووسراوی ژماره(16680) ئاگاداری كردینه‌وه كه‌ده‌بیَت رۆژنامه‌نووس (هیَمن كه‌ریم مام ره‌ش) په‌یامنیَری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له به‌ریَوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاماده‌بیَت چونكه داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه به‌پیَ ی مادده‌ی(433) له یاسایی سزاكانی عیَراق تۆمه‌تباره.
13. رۆژنامه‌نووس (مسته‌فا شیَخ محه‌مه‌د) په‌یامنیَرى رۆژنامه‌ى كوردستانى نوىَ له چۆمان پیَیرِاگه‌یاندین، كه رۆژى 21/10/2008 دادگاى به‌رایى چۆمان سكالاَیه‌كى له‌سه‌ر تۆمار كردووه، دواى بلاَوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵیَك سه‌باره‌ت به داواكارى گشتى دادگاى ناوبراو.
14. 23/10/2007 رۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ له ژماره(1090) له‌سه‌ر زیندانیكردنی كچیَك له لایه‌ن خیَزانه‌كه‌یه‌وه بابه‌تیَكی بلاو كرده‌وه دواتر باوكی كچه‌كه له دادگای دهۆك داوایاكی یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس (فه‌هیم عه‌بدوڵڵا) خاوه‌ن ئیمتیاز و (به‌هجه‌ت هروری) سه‌رنووسه‌ری (ئه‌ڤرۆ) تۆماركرد. دواتر له 10/7/2008 له دادگاى دهۆك فایلی كیَشه‌كه به قازانجى هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس داخراو دواتریش دادگاى پیَداچوونه‌وه‌ى هه‌ولیَر له 19/10/2008 په‌سه‌ند برِیارى دادگاى دهۆكى كرد.
15. رۆژى (3/11/2008) به‌نووسراوه ژماره (22558) له‌لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رى پۆلیسى سلیَمانیه‌وه، داواى یاسایى له‌سه‌ر هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسان (حه‌سه‌ن یاسین) و (باوه‌رِ كاكه حه‌مه) تۆمار ده‌كریَت، داوایان لیَده‌كریَت كه‌سه‌ردانى بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى بكه‌ن.
16. 24/11/2008 به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به نووسراویَك ئاگاداری كردینه‌وه كه (عیماد كه‌نعان میكائیل) سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس (تاریق فاتح حه‌سه‌ن) سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی و (عه‌دنان عوسمان) سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس (دانا محمد قادر) په‌یامنیَر، له به‌ریَوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاماده‌بن، چونكه هه‌رسیَ رۆژنامه‌نووس تۆمه‌تبارن به پیَی مادده‌ی (433) له یاسای سزاكانی عیَراق.
17. رۆژى (14/12/2008) له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتیَك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی لیواى سلیَمانى پاسه‌وانى سنوور له‌لایه‌ن (مه‌لا ئه‌حمه‌دى) به‌رپرسى لیواوه داوایه‌كى یاساى له‌سه‌ر (ئه‌حمه‌د میره)ى سه‌رنووسه‌ر له‌بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى تۆماركردووه.
18. رۆژى (18/12/2008) له‌لایه‌ن به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلیَمانى له‌بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى. داوایه‌كى یاسایى له‌سه‌ر (ئه‌نوه‌ر حسیَن) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى (ریَبازى ئازادى) تۆماركرا به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تیَك له‌رۆژنامه‌كه‌دا له‌سه‌ر به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان.
نۆیه‌م/ سزادان به بژاردن
1. 15/12/2008 دادوه‌ری دوكان سزای یه‌ك ملیۆن دیناری به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس (گۆران غه‌ریب) دا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵیَك له‌سه‌ر به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دوكان. له كاتیَكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له 10/10/2007 له هه‌مان شارۆچكه و بریاری هه‌مان دادوه‌ر و له سه‌ر هه‌مان كیَشه شه‌ویَك خرایه زیندان، (گۆران غه‌ریب) پیَی راگه‌یاندین كه ئه‌و توانیویه‌تی به به‌ڵگه‌وه كه‌موكوریه‌كه‌ی ته‌ندروستی دوكان بیسه‌لمیَنیَت به‌ڵام دادوه‌ر گویَ ی به به‌ڵگه‌كانی من نه‌داوه و سوربوو له‌سه‌ر سزادانم.
2. رۆژنامه‌نووس (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) به نووسین پیَى راگه‌یاندین دواى ئه‌وه‌ى بابه‌تیَكم له سایتیَكى كوردى بلاَوكرده‌وه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به ره‌سمى گۆشه‌كه‌مى له‌و گۆڤاره كه هه‌فتانه به‌ناوى (ده‌ڵیَى ده‌ست بۆ پشكۆ ده‌به‌م) بلاَوده‌كرده‌وه، وه‌ستاند.
ده‌یه‌م/ هه‌وڵی تیرۆر كردن
به‌پیَی هه‌واڵیَك كه له ژماره (467)ی هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتی بڵاو كرایه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلیَمانی به‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه كه چه‌ند كه‌سیَكیان ده‌ستگیر كردووه كه نه‌خشه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د میره) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیان دارِشتووه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌و هه‌واڵه شاندیَكی سه‌ندیكا كه پیَك هاتبوو له نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و جیَگری نه‌قیب و سكرتیَری سه‌ندیكا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن سه‌ردانی رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د میره)یان كرد و له نزیكه‌وه نیگه‌رانی و بیَزاری خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌ربرِی، هه‌روه‌ها شاندی سه‌ندیكا هه‌موو جۆره هاوكاری و پاڵپشتیَكیان بۆ رۆژنامه‌نووسی ناوبراو راگه‌یاند و ئاماده‌یی سه‌ندیكایان له خستنه‌گه‌رِی هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك بۆ رِیَگرتن له‌و نه‌خشه‌یه نیشاندا، دواتر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراویَكی بڵاوكرده‌وه‌و به‌توندی مه‌حكومی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه‌ی كرد و داواشی له به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلیَمانی كرد كه به دواداچوونی ورد و به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌و نه‌خشه‌یه، دوای ئه‌مه‌ش سكرتیَر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان راسته‌وخۆ چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان به به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلیَمانییه‌وه كردوو راشكاوانه داوای ئاشكراكردن و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه برِیاربوو دارِیَژه‌ر و جیَ به‌جیَكاری تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ین، دوای ئه‌مه‌ش به ئیمزای نه‌قیبی رۆژنامه‌نووساننی كوردستان نامه‌یه‌ك بۆ به‌رِیَز كاك نیَچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان نیَردراو داوای ئه‌وه‌ی له به‌رِیَزیان كرا كه له‌م باره‌یه‌وه چاودیَری و به‌دواداچوون بكه‌ن، هه‌ر دوای ئه‌مه‌ش به‌رِیَز سه‌رۆكی حكومه‌ت به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سكرتیَری لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان و (ئه‌حمه‌د میره) كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ئازادی رۆژنامه‌نووسی و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسی هه‌رِه‌شه لیَكراو نیشاندا‌و گوتی ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره تاوانیَكی ئاوا به‌ته‌نها له دژی رۆژنامه‌نووسان نییه، به‌ڵكو دژی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانیشه، برِیاریشیدا كه دۆسیه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخاته ئه‌سته‌ۆی خۆی- جیَی باسه تاكو ئیَستا دۆسیه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و هیچ جۆره زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی له باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن هیچ ناوه‌ندیَك و خودى خۆشییه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
هه‌وڵی تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نووس "ئه‌حمه‌د میره"
مه‌حكوم ده‌كات
هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتی له ژماره 467ی خۆیدا كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاسایش وه‌ریگرتووه هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی تۆرِیَكی تیرۆریستی بڵاو كردۆته‌وه كه پرۆژه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووس (ئه‌حمه‌د میره)ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی دارِشتووه‌و به‌پیَی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، ئاسایشی سلیَمانی ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌ی پوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌و توانیویشیه‌تی دارِیَژه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ستگیر بكات.
ئیَمه له‌كاتیَكدا به‌ناوی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان ئه‌و هه‌وڵه ترسناك و دژی مرۆییه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له هیَزی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به‌گشتی و ئاسایشی سلیَمانیش به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه تویَژینه‌وه‌و به‌دواداچوونی وردتر بكه‌ن بۆ زیاتر روونكردنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئاشكراكردن و داریَژه‌رانی ئه‌م هه‌وڵه. داواش ده‌كه‌ین كه حكومه‌ت زه‌مانه‌تی پاراستنی گیانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بخاته ئه‌ستۆی خۆی، هه‌روه‌ها به ناوی لیژنه‌كه‌شمان له‌م باره‌یه‌وه سوپاسی ئاسایشی سلیَمانی ده‌كه‌ین له جیَ به‌جیَ كردنی ئه‌و ئه‌ركه نیشتیمانیه‌یان و ریَگرتن له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ترسناكه.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سكرتیَرى لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی
رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان
25/10/2008
"هه‌ردوو سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان له عیَراق
توندوتیژى ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و پابه‌ندبوونى خۆیان به هه‌ڵمه‌ته‌كانى سه‌لامه‌تى و مافى رۆژنامه‌نووسییه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه"
له زنجیره چاوپیَكه‌وتنیَكدا كه له میانه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له هه‌ولیَرى پایته‌ختى هه‌ریَمى كوردستانى عیَراق به‌سترا، هه‌ردوو سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عیَراق و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان پابه‌ندبوونى خۆیان راگه‌یاند بۆ پشتگیرى له‌و هه‌ڵمه‌ته نویَیه‌ى كه ئامانجى به‌رگریكردنه له رۆژنامه‌نووسان، ئه‌گه‌رچى شه‌رِى نه‌گریس له‌ماوه‌ى پیَنج سالاَى رابردوودا زه‌ره‌رو زیانیَكى سه‌ختى گه‌یانده رۆژنامه‌نووسان كه تاوه‌كو ئیَستا پتر له (280) كارمه‌ند له هه‌موو میدیاكان بوونه قوربانى.
فیدراسیۆنى نیَوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان پیَشتر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌ندیكادا داواى گریَدانى ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ى كرد كه (50) به‌شداربوو له سه‌ركردایه‌تییه سه‌ندیكاییه‌كان و رۆژنامه‌نووسان له سه‌رتاسه‌رى عیَراقه‌وه ئاماده‌ی بوون.
سه‌ره‌رِاى ئه‌و پیَشكه‌وتنه دیاره‌ى كه ئه‌م ساڵ له‌ره‌وشى ئاسایشى عیَراق روویداوه، به‌لاَم مه‌ترسى دووباره بوونه‌وه‌ى رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و هیَرش كردنه سه‌ر راگه‌یاندنكاران، هیَشتا له ئارادایه، بیَجگه له‌و په‌لامارانه‌ى ده‌كریَته سه‌ر كارمه‌نده میدیاییه‌كان و ئیَستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌بوو دواترین كارى تیرۆرى دژ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌بوو كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر روویدا، كاتیَك ته‌قه‌یان له رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) له شارى كه‌ركووك كرد‌و شه‌هید كرا، (سۆران) په‌یامنیَرى گۆڤارى لڤین بوو كه به‌زمانى كوردى ده‌رده‌چىَ.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه به گرنگى هاوكارى نیَوان هه‌ردوو سه‌ندیكا و ده‌سه‌لاَتدارى عیَراقى و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له جیَبه‌جیَكردنى ستراتیژییه‌تى سه‌لامه‌تى پیشه‌یى كاراكرد، له‌بره‌ودان به‌گیانى هاوكارى و ئاشته‌وایى له ولاَتدا، هه‌روا فیدراسیۆنى نیَوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسانیش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌ندیكا له عیَراق هه‌ڵمه‌تیَكیان سازداوه داوا ده‌كات سنووریَك دابنرىَ بۆ ئه‌وه‌ى بكوژانى رۆژنامه‌نووسان له سزا ده‌رباز نه‌بن.
جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه كرده‌وه كه تاكو ئیَستاكه جیَبه‌جیَ نه‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ى كاربه‌ده‌ستانى عیَراق ده‌ره‌نجامى لیَكۆڵینه‌وه رووداوى تیرۆركردنى سه‌ركرده‌ى سه‌ندیكایى كۆچكردوو (شه‌هاب ئه‌لته‌میمى) بلاَوبكاته‌وه، كه له‌مانگى شوباتى رابردوو تیرۆر كرا، له‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كه له ئاكامى چاوپیَكه‌وتنه‌كه بلاَوكرایه‌وه، هاتووه ده‌ڵیَت: "تاكه ریَگا كه ده‌كرىَ كاربه‌ده‌ستانى عیَراق پابه‌ندبوونى خۆیان پیَشانبده‌ن به راوه‌دوونانى بكوژان و ده‌ربازنه‌بوونیان له سزا‌و دانانى سنووریَك بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى رووبه‌رِووى زۆربه‌ى رۆژنامه‌نووسانى عیَراق ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌یه هه‌نگاوى جیددى و راسته‌قینه بنیَن بۆ په‌لكیَشكردنى بكوژانى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بۆ به‌رده‌م دادگا".
هه‌روا ئاماده‌بووانى دا‌واشیان كرد ئه‌نجوومه‌نى نویَنه‌ران عیَراق و په‌رله‌مانى كوردستان به په‌له كاربكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنى هه‌ردوو پرۆژه "یاساى پاراستنى رۆژنامه‌نووسان" له عیَراق و "یاساى كارى رۆژنامه‌نووسى" له هه‌ریَمى كوردستان.
فیدراسیۆنى رۆژنامه‌نووسانى نیَوده‌وڵه‌تى و هه‌ردوو سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و عیَراق، هه‌لى ئه‌م چاوپیَكه‌وتنه‌یان قۆسته‌وه بۆ چه‌سپاندنى هاوكارى نیَوانیان له‌پیَناو په‌ره‌پیَدانى كارى گرووپى عیَراقى بۆ سه‌لامه‌تى راگه‌یاندنكاران، كه ئه‌ویش ریَكخراویَكه ساڵى پیَشوو به‌هاوكارى نیَوانیان دامه‌زرا، سه‌ره‌رِاى په‌یمانگه‌ى نیَوده‌وڵه‌تى سه‌لامه‌تى هه‌واڵ، هه‌روا ریَككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌نته‌ریَك له‌هه‌ولیَر له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو بكریَته‌وه‌به‌نیَوى "سه‌نته‌ر سه‌لامه‌تى".
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دیسان زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى پشتگیرى له ئافره‌تان له‌راستیدا ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ریانخست كه پیَویسته ره‌وشى ژنانى رۆژنامه‌نووس له هه‌ردوو سه‌ندیكادا به‌ره‌و باشتر بچیَت، هه‌روا سه‌ركرده‌كانى هه‌ردوو سه‌ندیكا پابه‌ندبوونى خۆیان به‌دیارخست به دانانى یه‌كسانیى جۆرى كۆمه‌لاَیه‌تى له پیَشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كاره‌كانیاندا دووپات كرده‌وه.
شایه‌نى گوتنه، به‌رِیَز خاتوو (جنان قاسم) وه‌زیرى كاروبارى ئافره‌تان له حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى كرد‌و هاوكارى ته‌واوى خۆى دره‌برِى بۆ داخوازییه‌كانى ژنانى رۆژنامه‌نووس و جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كاتى ئه‌وه هاتووه ئافره‌تى رۆژنامه‌نووسى عیَراقى به‌ره‌و ریزى پیَشه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵیَنن بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى ئه‌م خه‌باته.
به‌پشتبه‌ستن به‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ریَمییه‌ى كه فیدراسیۆنى نیَوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان ده‌یهاویَژىَ به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى رۆژنامه‌نووسانى میَینه له‌سه‌ركردایه‌تی سه‌ندیكاییدا، كه له تونس سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بانگه‌شه‌ى بۆ كرا به مه‌به‌ستى دانانى هیَله گشتییه‌كانى به‌رنامه كاریَكى نیشتمانى به ئامانجى هاندانى ژنانى رۆژنامه‌نووسى عیَراقى تاوه‌كو بیَنه ریزى كارى سه‌ندیكایى و كاندید كردنى خۆیان بۆ ناو ده‌زگا سه‌ركردایه‌تییه سه‌ندیكاییه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا چه‌ندین كیَشه‌و بابه‌تى تر تاووتویَكران، وه‌ك: پرسه‌كانى (رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌خلاقى) و (به‌رنامه‌ى كارى سه‌ندیكایى)، له‌سه‌ر ریَكخستنى به‌رنامه‌یه‌كى نوىَ بۆ راهیَنانى سه‌ندیكایى له هه‌ردوو سه‌ندیكادا، له‌م بواره‌شه‌وه ریَككه‌وتن، سه‌ره‌رِاى سازدانى كۆنگره‌یه‌ك ده‌رباره‌ى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌خلاقى و سه‌ربه‌خۆیى نووسین له به‌غدا، كاركردن بۆ ئه‌م كیَشانه هه‌میشه له سه‌رووى كاره گرنگه‌كانه له ولاَتدا، چونكه هیَشتا پیَویسته پشتگیرى پیشه‌یى و ئه‌خلاقى رۆژنامه‌گه‌ریى بكرىَ و میدیا له توانایدا بیَت رووبه‌رِووى گوشاره سیاسییه‌كانى بوه‌ستیَت.
هه‌ولیَر
15/8/2008
ئازادی بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسه زیندانییه‌كانی جیهان
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌مرۆ 5/11/2008 له باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن له هه‌ولیَر و له سه‌رجه‌م لقه‌كانی سه‌ندیكا و نوسینگه‌و لیژنه‌كانی بۆ چه‌ند خوله‌كیَك به‌مه‌به‌ستی هاوسۆزی و هاریكاری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی جیهان كه‌له‌زینداندا به‌ندكراون له‌به‌رده‌م باره‌گاكانیان راده‌وه‌ستن بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌ڵویَستی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به پیاده‌كردنی دروشمی سه‌ندیكاكه‌یان: (له‌پیَناو چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان) له كاتیَكدا ده‌توانین له‌م بۆ نه‌یه‌دا راشكاوانه رابگه‌یه‌نین یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان كه له‌رۆژی 22/9/2008 له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه سزای زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسانی له كوردستان یه‌كلاكردۆته‌وه‌و نابیَت رۆژنامه‌نووس حه‌پس و زیندانی بكریَت، هیوادارین له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهانیش ئه‌م سزایه به یاسا قه‌ده‌غه‌بكریَت.
ئازادی بۆ رۆژنامه‌نووسه زیندانییه‌كانى جیهان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
5/11/2008
به‌ر له كۆتایی چه‌ند تیَبینییه‌ك
1. له هه‌ندیَك بازگه‌كانى ناوچه‌ى سۆران، سیده‌كان و بنارى قه‌ندیل زیاتر له‌ساڵیَكه ریَگا به هیچ رۆژنامه‌نووسیَك نه‌دراوه سه‌ردانى ناوچه سنووریه‌كان بكه‌ن، چه‌ندین جاریش په‌یامنیَرانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى بازگه‌كان رووبه‌رِووى سوكایه‌تى پیَكردن بوونه‌ته‌وه، له‌كاتیَكدا ریَگا به‌كه‌ناڵه بیانییه‌كان ده‌دریَت بۆ ئه‌نجامدانی كارى رۆژنامه‌نووسی بچنه ئه‌و شویَنانه.
2. ئه‌م راپۆرته‌هه‌ر شه‌ش مانگ جاریَك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تایبه‌ت به ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی بڵاو ده‌كریَته‌وه.
3. بۆ ئاگاداری هه‌موولایه‌ك ده‌قی ئه‌م راپۆرته بریتیه له‌و زانیاریانه‌ی كه‌ده‌ست لیژنه‌ی داكۆكی كه‌وتون و یاخود له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی خاوه‌ن كیَشه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه.
4. داوا له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین كه هه‌رجۆره كیَشه‌و گرفتیَك كه له‌سه‌ر ریَگای جیَ به‌جیَ كردنی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانیان دیَته ریَگایان با لیژنه‌ی داكۆكی ئاگادار بكه‌نه‌وه:.
1. زیره‌ك كه‌مال 85 70 448 0750 سكرتیَرى لیژنه
2. ئه‌نوه‌ر حوسیَن 29 05 153 0770 ئه‌ندام a_bazgr@yahoo.com
3. به‌هجه‌ت هروری 58 92 445 0750 ئه‌ندام behcet.hirori@yahoo.co
4. شوان داودی 26 39 153 0770 ئه‌ندام shwandaudi@yahoo.com
5. شوان هه‌ورامی 10 21 143 0770 ئه‌ندام shwan67@yahoo.com
6. ئاكۆ محه‌مه‌د 78 09 445 0750 ئه‌ندام akopress74@yahoo.com
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان
31/12/2008