مه‌حمود عوسمان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی په‌یامنێر" و "رادیۆی زاگرۆس" گوتی:"وه‌كو بیستوومه كوتله عه‌ره‌بییه‌كان داواكاری توندیان هه‌بووه بۆ پێدانی یه‌كێك له پۆسته‌كانی پارێزگار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی و پێداچوونه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی موڵكه گشتییه‌كانیان له پارێزگای كه‌ركوك كردووه، بۆیه من وه‌كو رای شه‌خسی خۆم و ره‌نگه له دانیشتنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیش باسی لێوه بكه‌م، باشترین كار ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوانه‌خرێت و له كات و واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
بۆ گوێبیست بوون له لێدوانه‌كه‌ی مه‌حمود عوسمان كلیكی ئێره بكه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كوتله هاوپه‌یمانه‌كان ، دكتۆر مه‌حمود عوسمان گوتی:" هه‌ڵوێستی تارق هاشمی و حزبه‌كه‌ی زۆر خراپه نه ئه‌و بڕیاره‌یان ره‌تكردۆته‌وه و نه هه‌ڵوێستیشان هه‌بووه، جگه له‌مه‌ش ئێستا هاشمی خۆی شاردۆته‌وه و چۆته توركیا، كه هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد له‌م كاته‌دا سه‌فه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ده‌مێكه وه‌كو پیلانگێڕی ده‌یانه‌وێت له ده‌ستكه‌وته‌كان ، ده‌سه‌ڵاتی كوردی بچووك بكه‌نه‌وه، جا به هه‌مواركردنی ده‌ستوور، یاسای نه‌وت و غاز یا ماده‌ی 140 بێت، بۆیه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان چاو به هاوپه‌یمانه‌كانیدا بخشێنێته‌وه.
بۆ گوێبیست بوون له لێدوانه‌كه‌ی مه‌حمود عوسمان كلیكی ئێره بكه.