PNA – فه‌یسه‌ڵ شێخانی / هه‌ولێر – به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر "عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت" له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر خێزانێكی سێ كه‌سی به خنكاوی له ژوورێكی ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی نزیك له‌و خانه‌واده‌یه پۆلیسیان ئاگاداركردۆته‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی پزیشكی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته‌وه شوێنی مه‌به‌ست، سێ خنكاوه‌كه‌ش بریتین له باوكێك به ناوی "نوره‌دین محه‌ممه‌د" ، هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی "جه‌میله یاسین" له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان، كه مه‌زنده ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و سۆپا غازیه‌ی له ژووره‌وه كه دایانگیرساندبوو ژه‌هراوی بوونه و خنكاون، چونكه ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ش به نایلۆن داخرابوو. وه‌كو ئاماژه‌ی پێدا بۆنی غاز و ته‌رمه‌كان له ژووره‌كه‌دا په‌نگی دابۆوه، ئێستاش ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی به‌شی دادپزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كراون، كه مه‌زنده‌كرێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ر مردنیان دا تپه‌ڕبووبێت. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژه‌دا ئه‌مه دووه‌مین خێزانه كه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، به‌هۆی ژه‌هراوی بوونه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كه‌میان خانه‌واده‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی بوون له كه‌مپی "كاوه" كه تایبه‌ت به ئاواره كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌رمه‌كانیان به خنكاوی له ژوورێكی ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه.
|