| 30-Sep-07 [15:57] |
کوردستانی - حوسێنی: داخستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به ده‌ستگیركردنی فه‌رهادیه‌وه نییه
|
PNA – "محه‌ممه‌د عه‌لی حوسێنی" وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه داخستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستیگركردنی "مه‌حمودی فه‌رهادی" ه‌وه گرێ بدرێت.
فه‌رهادی كه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی پارێزگای "كرماشان" ناوی بردووه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه له شاری سلێمانی ده‌ستگیركرابوو. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی پارێزگای كرماشان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ر هاتوو "فه‌رهادی" ئازاد نه‌كرێت، ئه‌وا سنووره‌كان داده‌خات حوسێنی گوتی: هه‌ندێك كێشه‌ی ئه‌منی بۆته هۆی داخستنی خاڵه سنوورییه‌كان و هۆكاری سه‌ره‌كیش زیاتر ئه‌و جموجۆڵانه‌یه كه ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌ستی پێ ده‌كرێت. "محه‌ممه‌د عه‌لی حوسێنی" وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌و جموجۆڵانه گوتی: له‌لایه‌ك جموجۆڵی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌كی دیكه هه‌ندێ له گروپه تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان خه‌ریكی قاچاغچییه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نین. سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا حوسێنی گوتی: ئێمه هیچ گۆڕانكارییه‌كمان له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رچاو نه‌كه‌وتووه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك رووداوی دیكه‌ی وه‌ك ده‌ستگیركردنی فه‌رهادی" هاتۆته‌وه ئاراوه كه ئه‌وه‌ش پێویسته ئێمه زیاتر تاوتوێی بابه‌ته‌كه بكه‌ین.
|

|