PNA- ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوو تیرۆریست كه یه‌كێكیان بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئاماده‌كرابوو و به نیازبوون كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به رێگه‌ی ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراو له كوردستان ئه‌نجامبده‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له نزیك سه‌رگه‌ران ده‌ستگیركران، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه:
له‌درێژه‌ی هه‌وڵ و كۆششه چڕوپڕه‌كانی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ناوچه كوردیه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له رێكه‌وتی 22/9/2007 هێزه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاسایشی هه‌ولێر توانیان له نزیك سه‌رگه‌ڕان دوو تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن كه یه‌كێكیان بۆ كرداری خۆكوژی ئاماده‌كرابوو. ئه‌م دوو تیرۆریسته سه‌رقاڵی زانیاری كۆكردنه‌وه بوونه له‌سه‌ر باره‌گاكانی پارته كوردیه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراقی و هاتووچۆی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌و ده‌ڤه‌ره تاوه‌كو ئامانجێك بۆ كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن. ئه‌و دوو تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه به ناوه‌كانی محمد جمال سمین و حسن جمعه ساڵح دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه و رێكاری یاسایی بۆ دادگاییكردنیان گیراوه‌ته به‌ر. ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش زانیاری زیاتره له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و تیرۆریسیتانه: 1. تیرۆریست محمد جمال سمین: ئه‌م تیرۆریسته كورده و خه‌ڵكی كفریه، له‌دایكبووی 1982. ناوبراو له ساڵی 2003 به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركراوه و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ حوكمدراوه، ماوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب بووه و دواتر ره‌وانه‌ی زیندانی بادۆش كراوه له‌م زیندانه‌دا كه‌سێك به‌ناوی ئه‌بو ئه‌نه‌س به رێگه‌ی خولی ئاینی توانیویه‌تی ناوبراو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت و به بیری تیرۆریستی گۆشی بكات و ته‌نانه‌ت رازی بكات كه بۆ گه‌یشتن به به‌هه‌شت ئه‌گه‌ر كاری خۆكوژی ئه‌نجامبدات، دوای ده‌رچوونی، ناوبراو په‌یوه‌ندی به ئه‌بو ئه‌نه‌س ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش پێشتر له زیندان ئازادكرابوو، ئه‌بو ئه‌نه‌سیش ناوبراو به تیرۆریستانی جه‌یشی ئیسلامی له حه‌ویجه ده‌ناسێنێت بۆ ئاماده‌كردنی بۆ كاری خۆكوژی. 2. تیرۆریست حسن جمعه ساڵح: ناسراو به ئه‌بو هیجاء، له‌دایكبووی 1986 و خه‌ڵكی گوندی ده‌شته‌په‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامرلی، ناوبراو ئه‌ندامی گروپی تیرۆریستی جه‌یشی ئیسلامی بووه له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه راسپێردرابوو بۆ ئاماده‌كردنی تیرۆریست محمد جمال سمین بۆ كاری خۆكوژی. ناوبراو ده‌بوایه دوای ده‌ستنیشانكردنی ئامانج ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو بگه‌یه‌نێت نزیك سه‌رگه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی محمد جمال كاره خۆكوژیه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدات.
|