له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رامین میمانپه‌رست رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و 3 كه‌سه ئه‌مه‌ریكیه، ئه‌ركێكی دادوه‌رییه و به‌شی دادوه‌ریش ئه‌ركی خۆی راده‌په‌رِێنێ.
وتیشی: هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێ كار بكاته سه‌ر ده‌زگای دادی ئێران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ری ئاژانسی میهر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 3 ئه‌مریكیه‌كه شتێكی دادوه‌رییه رایگه‌یاند كه هه‌وڵدان بۆ گوشار دروستكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه له رێگای گوشار و سێناریۆی راگه‌یاندنه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا له به‌شێك له شاره‌كانی ئه‌ورووپا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێ.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و 3 هاووڵاتییه ئه‌مریكییه به نایاسایی سنووری ئێرانیان به‌زاندوه و ده‌بێ له به‌امبه‌ر یاساشدا وه‌ڵامده‌ربنش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیه‌تی ئه‌وان دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
میهمانپه‌رست رایگه‌یاند كه له نێوان ئه‌و 3 ئه‌مریكییه و ئێرانییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نیه و ئه‌و دوو بابه‌ته لێك جودان.