PNA_ سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- به پێی ئامارێی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا، 255 په‌راوی لیكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه جۆراوجۆره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار كراوه‌ته‌وه كه 158 یان رووداوی ئۆتۆمبیله.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار (كامه‌ران جاسم) به په‌یامنێری راگه‌یاند؛ له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودی ئه‌مساڵدا 255 په‌راوی لێۆڵینه‌وه له بنكه‌كه‌مان تۆمار كراوه.
ئه‌وه‌شی وت: 158 یان به هۆی رووداوی ئۆتۆمبیل و 33 حاڵه‌تی سوتان و 25 حاڵه‌تی شه‌ره‌چه‌قۆ و 3 حاڵه‌تی خنكان و 7 حاله‌تی ته‌زووی كاره‌با و 11 حاڵه‌تی شه‌ره فیشه‌ك بووه.
|