1-Aug-10 [10:12] عێراقی - ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی هه‌واڵی بڕینی یارمه‌تیه‌كانی ئێرانی بۆیان ره‌تكرده‌وه‌
Peyamner PNA_ به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران نیوه‌ی یارمه‌تیه‌كانی بۆ ئه‌و پاره‌ته‌ بڕیبێت به‌هۆی دژایه‌تیكردنیان بۆ مالكی.

 



له‌مباره‌یه‌وه‌ باسم ئه‌لعه‌وادی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ هاوكارییه‌كی مادییان له‌ كه‌س وه‌رنه‌گرتووه‌ چونكه‌ وه‌رگرتنی هاوكاری مادی مانای ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ده‌بێت ملكه‌چی بڕیاری ئه‌و لایه‌نه‌ ببیت كه‌ یارمه‌تیت لێی وه‌رگرتووه‌.


وتیشی: ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌ رێگه‌ی خۆیی و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت به‌ خۆی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه‌ پاره‌ی خۆی دابین ده‌كات.


ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌وان دژی هه‌ر گوشارێك ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و له‌ بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆ ده‌بن.


 Copyright (2006) Peyamner.com