ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی (سامی شۆڕش) له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا ره‌تیكرده‌وه بۆ هیچ لێدوانێكی بۆ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی دابێت له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌نێوان سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا (نوری مالكی) و سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه (ئه‌یاد عه‌لاوی).
سامی شۆڕش گوتی : ئه‌م قسه‌یه دروست كراوه به‌زمانی من، من بۆ رۆژنامه‌یه‌كی خه‌لیچی قسه‌م كردووه، به‌ڵام من وه‌ك هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌م ره‌تم ده‌كرده‌وه كه كێشه‌ی عێراق به‌م زووانه چاره‌سه‌ر بكرێت و پێم وابووه به‌یه‌ك گه‌یشتنی (ئه‌یاد عه‌لاوی) و (نوری مالكی) له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت شتێكی ئه‌سته‌مه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا دووپاتیكردۆته‌وه كه كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و بێت، چونكه به‌مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق بگرێته ده‌ست.