ئه‌ندانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (مه‌حمود عوسمان) تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبۆوه بۆ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی وورد هه‌ڵبه‌سه‌نگێنێت و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوتله سیاسییه‌كان باسی لێوه بكه‌ین.
مه‌حمود عوسمان گوتی : ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌فته‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه (ئه‌یاد عه‌لاوی) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی و دۆستانه‌مان ئه‌نجامدا.
سه‌باره‌ت هه‌ڵوێستی لیستی ئه‌لعێراقییه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، گوتی : بڕوا ناكه‌م لیستی ئه‌لعێراقییه زۆر دان به مادده‌ی 140 بنێت، چونكه لیستی ئه‌لعێراقییه چه‌ندین لایه‌نی وه‌ك توركمان و پێكهاته‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌بی له‌خۆ گرتووه، بۆیه ئه‌وان پێیان وایه هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌ی كه ره‌نگه ناكۆكی له‌سه‌ر دروست بێت له ئێستادا گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێت و دوا بخرێت، به‌ڵام به‌گشتی شتی گشتی باس كراوه و راشكاوانه وه‌ڵامێكیبان نه‌بووه له‌مباره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه له‌قۆناغی ئێستادا هیچ شتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی گرێدانی هاوپه‌یمانی سیاسی له‌ئاردا نییه، ده‌بێت له‌قۆناغی داهاتوو كێ بڕیاری دا كێی حكومه‌ت دروست بكات تۆ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشیت و ئه‌و كات به‌نوسین رێككه‌وتن ده‌كه‌یت.