سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر (نه‌وه‌زاد هادی) به‌خێرهاتنی میوانانی ئاماده‌بووی مه‌راسیمه‌كه كرد.
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د
. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و و تێیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد (27) ساڵ له‌مه‌وپێش له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی پیشووی عێراق و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌نفال كران، پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌به‌رده‌م چاوی هه‌موو وڵاتانی دونیا وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌نجام درا.
د. به‌رهه‌م ساڵح گوتی : رژێمی به‌عس كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌ڤه‌ری بارزان له‌سه‌ر نه‌خشه نه‌هێڵێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌شی بۆ نه‌چووه سه‌ر، چونكه ده‌ڤه‌ری بارزان یه‌كه‌م شوێن بوو كه تێدا رێبازی ن كوردایه‌تی تێیدا سه‌ری هه‌ڵدا.
دواتر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستا (هه‌نێ) خوێندرایه‌وه وپاشانیش ناجینه‌ی گوڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌نفالكراوه‌كان داندرا.