به ناوى په‌روه‌ردگارى به‌خشنده‌و ومیهره‌بانه‌وه، جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، سڵاوێكى گه‌رم ، له‌یادى بیست وحه‌وته‌مین ساڵڕۆژى كاره‌سات و تراژیدیاى بێ سه‌رو شوێنكردن و شه‌هیدكردنى هه‌شت هه‌زار بارزانى ، له ساڵى 1983 دا له‌لایه‌ن رژێمى له ناوچوى سه‌دام حسێنى دیكتاتۆره‌وه ، هاوخه‌میى خۆمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م ، له رێى ئێوه‌شه‌وه هاوخه‌مى خۆم ده‌گه‌یه‌نم به كه‌س و كار‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانى ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانیه نه‌مره ، كه هێزه‌كانى رژێمى له ناوچو له شاڵاوێكى ره‌شبگیریی دڕندانه‌دا ، له قوشته‌په به هه‌مان ئسلوبى نازیه‌یه‌كان كۆیانكردنه‌وه و ، بێسه‌روشوێنان كردن ،
ئه‌وه‌ش داخ له‌دڵیى و وه‌حشه‌ت گه‌ریى سه‌رانى ئه‌و رژێمه‌ى ده‌رخست به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانى بارزان و بارزانیه‌كان ، كه دواتریش هه‌مان ره‌فتاریان له ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان و به‌شه‌كانى تر‌ى عێراق دا له باشور و ناوه‌ڕاست جێبه‌جێكرد ، تا دواى روخاندنى ئه‌و رژێمه‌ش چاره‌نوسی ئه‌و بارزانیانه دیار نه‌بو . كه‌سوكاره‌كانیشیان له‌وپه‌ڕى ناخۆشیدا ده‌یان گوزه‌راند و مه‌ینه‌تى و نه‌هامه‌تى زۆریان چه‌شت .
هه‌رچه‌نده روفاتى پیرۆزى ده‌یان ئه‌نفالكراوى ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه هێنراونه‌ته‌وه و به‌خاكى پیرۆزى كوردستان سپێردراون ،به‌ڵام هێشتا هه‌زارانى تر له بێسه‌روشوێنكراوى بارزانیى و ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالكراوى تر‌ى ناوچه‌كانى كوردستان وشوێنه‌كانى تر‌ى عێراق له گوڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ماون ، یان هه‌ر بێسه‌رو شوێنن و دیار نیین، كه‌س و كاریان هه‌ر چاوه‌ڕێن به روفاتیان یان به‌هه‌ریادگارییه‌كى تریان شاد ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌موان هان ده‌دات كه كارى زیاتر بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌نوسیان و كۆتایى هێنان به چاوه‌ڕوانییان .
بیره‌وه‌ریى تراژیدیاى بێ سه‌رو شوێنكردنى هه‌شت هه‌زار بارزانیى، سه‌ربارى به‌بیرهێنانه‌وه‌ى تاوانه‌كانى رژێمى دیكتاتۆریى به‌رامبه‌ر به‌رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان ، فاكته‌رێكیشه بۆ زیاتر پاراستنى یه‌كێتى هێزو ریزه‌كانمان ، له هه‌مو ئاسته‌كاندا له پێناوى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستان و عێراق ، به‌تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا كه دوژمنه‌كانى گه‌لى كوردستان و دیموكراسیى و فیدراڵیى له عێراق خه‌یاڵیان له‌سه‌ر له‌باربردنى ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتوه‌كانمان بنیات ده‌نێن، بۆیه چركردنه‌وه‌ى هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسیى و په‌له‌كردن له رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتو ، بۆته ئه‌ركى له پێشینه‌ى هێزه سه‌ره‌كى و دیموكراسییه‌كانى عێراق ، كه كوردستان له‌و هاوكێشه‌یه‌دا پارسه‌نگێكى گرنگ و یه‌كلایى كه‌ره‌وه‌یه ، ئه‌وه‌ش گیانى هه‌شت هه‌زار بارزانیه‌كه‌و هه‌مو شه‌هیدانى رێگاى دیموكراسیى له عێراق شاد‌و وسه‌رفرازتر ده‌كات .
دوباره سه‌رى رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانى هه‌شت هه‌زار بارزانیى بێ سه‌رو شوێنكراو و ئه‌نفالكراو وهه‌مو شه‌هیدو قوربانییه‌كانى تر‌ى ده‌ستى رژێمى گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عێراق.
براى دڵسۆزتان،
جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق .