رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌یه‌كی لیستی ئه‌لێعراقییه كه نه‌یویستووه ئاماژه به‌ناوی بدرێت بڵاویكردۆته‌وه كه یه‌م زووانه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا (جیمس جۆنز) به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ كۆتایهێنان به پرسی ته‌نگه‌ژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی لیستی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی داوه كه ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی جێمس جۆنز بۆ به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی دیدار و چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدا.
راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بۆته رێگر له‌به‌رده‌م گرێدانی هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانییه‌ك بوونی ناكۆكییه له‌ناو ریزی شیعه‌كاندا، سه‌درییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی نوری مالكی و ئیئتلافی نشتیمانیش به‌هه‌مان شێوه متمانه‌ی ته‌واوی به مالكی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئیئتلافی نشتیمانی سووره له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كریزی پارته شیعییه‌كان، له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی گوار ده‌خاته سه‌ر نوری مالكی بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر گرێدانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقییه ئاشكرا بكه‌ن.