ئه‌م هه‌فته‌یه له رێكه‌وتی 2-5 ئاب، رۆژانه كاتژمێر 5ی ئێواره له هۆڵی لالش له شارۆچكه‌ی به‌عشیقه به‌رِێوه‌ده‌چێت.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له فیلمی سینه‌ماییه كوردییه‌كان "شوێنێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، "سرته له‌گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی، "هه‌رمان" له ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌ن و "مه‌مله‌كه‌تی زستان" له ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان، نمایش ده‌كرێن.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه، هه‌فته‌ی فیلمی كوردی، ئه‌مساڵ له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چووه، به‌تایبه‌تیش له‌و شار‌و شارۆچكانه‌ی كه تا ئێستا نه‌گه‌رِاونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.