جیانگ ی‌و، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین رۆژی هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌رِی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا بڵاو كرایه‌وه رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی دژ به سه‌پاندنی سزای توندتر و یه‌كلایه‌نه له لایه‌ن ئه‌ورووپاوه به سه‌ر ئێراندایه و پشتگیری پێشنیاری سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی وتووێژه‌كان له مه‌رِ ئاڵووێری سووته‌مه‌نی ناووكیی ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی چین مانگێ پێش و پاش سه‌پاندنی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، دژه‌كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی نیشان دا.