به گوێره‌ی زانیاری رادیۆی فه‌ردا دوێنێ هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیلاری كلینتۆن له راگه‌یه‌ندراوێك دا گوتی:"ئێمه داوا له ئێران ده‌كه‌ین كارێكی دروست بكات و رێبدات ئه‌و 3 ئه‌مریكییه بگه‌رِێنه‌و ناو ماڵ و منداڵی خۆیان."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژی هه‌ینی داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد ئه‌و 3 گه‌شتییاره ئه‌مریكییه ئازاد بكه‌ن كه ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌ستگیركران .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له 31ی ته‌ممووز 2009 ـه‌وه "شین باور و جاشوا قتال" 27ساڵه له‌گه‌ڵ "سارا شورد"ی 31 ساڵه‌دا به تاوانی به‌زاندنی سنووری نێوان ئێران و عێراق له ئه‌حمه‌د ئاوا له ناوچه‌ی هه‌ورامان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن، ئه‌و ئه‌مریكییانه دوای له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به سیخورِ له قه‌ڵه‌م دران و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك داوای ئازادكردنی ئه‌و گیراوانه‌ی ئاراسته‌ی ئێران كردووه.