31-Jul-10 [19:15] وه‌رزشی - ماگرۆ سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی گشتاد
Peyamner PNA – یاریزانی ئیسپانی (نیكۆلاس ماگرۆ) هه‌ژده‌می ریزبه‌ندی جیهانی سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی (گشتاد)ی سویسری بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی كورِان كه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی (450) هه‌زار یۆرۆیه‌.

یاریزانی ئیسپانی (نیكۆلاس ماگرۆ) دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی (دانیا  گیمنۆ تراڤێر) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (7-6 ، 6-3) ، (6-3).

یاریزانی فه‌ره‌نسی (ریشارد جاسیكه‌) حه‌وته‌می ریزبه‌ندی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر یاریزانی رووسی (یۆری شۆكین) به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بره‌امبه‌ر ، كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-3 ، 6-4).

 


 Copyright (2006) Peyamner.com