PNA_ به‌ختیار قادر/ چۆمان- له دوو ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌روبومی جوتیارانی له ئه‌ستۆ ده‌گرت.
خه‌رجییه‌كه‌ش به‌پێی تۆن له نێو زه‌ویه‌كانیانه‌وه تاگه‌یشتن به (علوه‌كان) ده‌گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ تاكو ئێستا ئه‌و بریاره كاری پێنه‌كراوه و خه‌رجی هاتوچۆی به‌روبومه‌كان بۆ جوتیاران سه‌رف نه‌كراوه.
(ره‌سول برایم) جووتیارێكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: به بریارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دووساڵی رابردوو خه‌رجی هاتوچۆی به‌روبومه‌كانمان بۆ خه‌رج ده‌كرایه‌وه، لی ئه‌مساڵ چه‌ندین جار داوامان كردوه و تاكو ئێستا خه‌رجیان بۆ سه‌رف نه‌كردووین، ئه‌و جوتیاره وتیشی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاری و كارئاسانیه‌كی باش بوو بۆ ئێمه‌ی جوتیار و بۆ هه‌رتۆنێك بری 75هه‌زار دیناریان بۆ ناوچه‌كه‌ی ئێمه سه‌رف ده‌كرد.
له‌مباره‌یه‌وه (سلێمان عه‌بدوللاَ) به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی چۆمان به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان برِی 7 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ پێدانی هاوكاری ماددی به جووتیاران، به‌لاَم هێشتا برِیاری خه‌رجكردنی ده‌رنه‌چووه، وتیشی، ئه‌مساڵ سیسته‌می خه‌رجكردنی كرێی گواستنه‌وه ده‌گۆرێت، به‌گوێره‌ی روپێوی كێلگه‌كانی جووتیاران له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك ده‌خه‌ملێندرێت وچه‌ند ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌بوون ده‌نووسرێت وپاشان دوای ده‌رچوونی برِیاره‌كه خه‌رجده‌كرێت.
|