PNA_ سیروان حه‌سه‌ن/ گه‌رمیان- له‌نزیك به‌نزینخانه‌ی به‌رده‌سوور له شاری كه‌لار منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 سالاَن به ناوی (كاروان ئیسماعیل) كه به پایسكیله‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له شه‌قامێ بپه‌رێته‌وه، به‌ر ئۆتۆمبیلێی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه بریندار ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار (مولازمی یه‌كه‌م كامه‌ران جاسم) به په‌یامنێری راگه‌یاند؛ نیوه‌رۆی دوێنێ شه‌ممه یه‌كێ له ئۆمبێله‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ خۆی ده‌كێشێت به مندالێی ته‌مه‌ن 13 ساڵ دا كه پایسكیلی پێبووه ویستوویه‌تی له شه‌قامێی نزیك به نزینخانه‌ی به‌رده‌سوور بپه‌رێته‌وه به‌و هۆیه‌وه منداڵه‌كه بریندار ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ كراوه. مولازم كامه‌ران وتیشی: له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوچۆ و دادوه‌ره‌وه ڵێۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و شوفێری ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی پۆلیسی هاتووچۆش له ژێر لێۆڵینه‌وه‌دایه. هاوكات ئێواره‌ی دوێنێ له گوندی نایالحان كرێارێی كۆمپانیایه‌كی مین پاككه‌ره‌وه له سه‌ر حه‌فاره ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به هۆیه‌وه ئه‌و كرێاره بریندار ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار.
|