سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی: به‌شداریکردنی پێکھاته‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی زۆر گرنگه

[15:47] 2015/Aug/28

هه‌ولێر 28ئاب/ئۆگۆست (PNA)- بڕیاره‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داھاتوو جارێکی دیکه‌ لایه‌نه‌کان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تی ھه‌رێمی کوردستان کۆببنه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ش نوێنه‌ری پێکھاته‌کانیش به‌شداریان پێده‌کرێت، نوێنه‌رێکی پێکھاته‌ی تورکمانیش ده‌ڵێت، "ئه‌مه‌ ھه‌نگاوێکی گرنگه‌ و پێویست بوو له کۆبوونه‌وه‌کانی رابردووش ئێمه‌ به‌شداریمان کردبایه‌."



به‌وێنه‌... ناسنامه‌ی ئه‌و شۆفێرەی لە‌ ڕووداوەکەی ئەمڕۆ لە سەیارەدا سوتا ئاشکرابوو

[15:02] 2015/Aug/28

هه‌ولێر28ئاب/ئۆگۆست (PNA)- ناسنامەی ئەو کەسەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- خه‌بات لە ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتا ئاشکرابوو.



بە وینە...له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای خەبات شۆفێرێك سووتاوه‌ و ناناسرێته‌وه‌

[12:45] 2015/Aug/28

هه‌ولێر28ئاب/ئۆگۆست (PNA)- به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی، له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- خه‌بات، ئۆتۆمبیلێكی جۆری هیوندا(سوناتا) گڕده‌گرێت و شوفێره‌كه‌شی سووتاوه‌ و ناناسرێته‌وه‌.



داعش پێنج چه‌كداری خۆی گولـلە‌باران كرد

[12:26] 2015/Aug/28

هه‌ولێر 28ئاب/ئۆگۆست (PNA)- ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پێنج چه‌كداری خۆی بە تۆمەتی تەقە کردن لە والی موسڵ گولـلەباران کرد.



ئه‌مریكا پێشوه‌خت لە هێرشی توركیا بۆ سەر په‌كه‌كه ئاگادار بووە‌

[11:57] 2015/Aug/28

هه‌ولێر ٢٨ئاب/ئۆگۆست (PNA)- وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(په‌نتاگۆن) ڕایگەیاند، تورکیا پێشوەختە ئەمریکای لە هێرش بۆسەر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ ئاگادرا کردۆتەوە.



ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم

[10:47] 2015/Aug/28

هه‌ولێر ٢٨ ئاب/ئۆگۆست (PNA)- بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، سبەی پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەرز دەبیتەوە.



خۆکوژێک بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لە لایەن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وە کوژرا

[10:08] 2015/Aug/28

هه‌ولێر ٢٨ ئاب/ئۆگۆست (PNA)- ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ئابی ٢٠١٥ تیرۆریستێكی خوكوژ له‌ سنورى شارۆچكه‌ى داقوق، تیرۆریستێکی خۆکوژ کە دەیویست خۆی بگەیێنێتە سەنگەرەکانی پێشمەرگە كوژرا ‌.



مه‌سرور بارزانی: ئه‌و قه‌یرانه‌ قه‌یرانێکی دروستکراوه‌

[20:39] 2015/Aug/27

هه‌ولێر 27ئاب/ئۆگۆست (PNA)- ھه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی له ھه‌ولێر کرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تی و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه پێشوازی کران.



ئاگر له بێستوون نزیک بۆوه

[17:27] 2015/Aug/27

هه‌ولێر 27ئاب/ئۆگۆست (PNA)- سێ رۆژ دوای ئاگرکه‌وتنه‌وه له 300هیکتار(1200دۆنم) دارستانی "کرماشان"ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م ئاگره گه‌یشته نزیکی شوێنه‌واری مێژوویی "بێستوون".



تورکیا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌سته‌وداوێنی کورده‌کان بوو

[16:09] 2015/Aug/27

هه‌ولێر 27ئاب/ئۆگۆست (PNA)- بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی تورکیا، نوێنه‌رانی حزبێکی کوردی، ده‌بنه ئه‌ندامی حکومه‌تی تورکیا و له‌و حکومه‌ته به‌شدار ده‌بن. ئه‌م حکومه‌ته کاتییه، تاکو کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان(سه‌ره‌تای نۆڤه‌مبه‌ری 2015)، تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌بات.



بەرێوەچوونی وۆرکشۆپێک لە سەر یەکسانی رەگەزی لە هەولێر

[15:54] 2015/Aug/27

هەولێر 27 ئاب / ئۆگۆست (PNA)- پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP ) ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی بە وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە لەبارەی یەکسانی رەگەزی هێنا کە لە هۆڵی شەهید "سەعد عەبدوڵڵا"ی شاری هەولێر بەرێوەچوو.



داعش به‌وردی چاودێری ماڵه‌ كورده‌كانی موسڵ ده‌كات

[14:12] 2015/Aug/27

هەولێر 27 ئاب / ئۆگۆست (PNA)- چه‌كدارەکانی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش، بە تاوانی ئەوەی جلی کوردیان لە ماڵەکانیان دا دۆزیوەتەوە، 7 كوردی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌عمانیه‌ی شاری موسڵیان ده‌ستگیركرد.


 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18  ...  


Online Peyamner RadioFind Radio Peyamner on paly storeFind Radio Peyamner on app sotre


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە
SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان


CopyRight 2006 - 2011 © Peyamner.com, All rights reserved