لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی سه‌باره‌ت به‌ ئازاد كردنی ده‌ڤه‌ری زوممار و ده‌وروبه‌ری


[21:22] 25/2014/Oct
هه‌ولێر 25 تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر (PNA) - سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی پێشمه‌رگه‌ سنورێكی به‌رفراوانی ده‌ڤه‌ری زوممار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ داعش رزگار كران، ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریست كوژران، بە دەیان ئۆتۆمۆبیلی سەربازی و بۆمبڕێژكراو تێكشكێنراون، جبەخانە و چەكێكی زۆریش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، باس له‌و هێزانه‌ش ده‌كات كه‌ به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان كردوه‌. ... درێژە

لە خورماتوو تانكەرێكی بۆمبڕێژكراو دەستی بەسەردا گیرا و خۆكوژەكەیشی بەبرینداری هەڵهات

[0:41] 2014-Oct-26
كەركووك 27ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (PNA)- سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتوو ڕایگەیاند: دوێنی شەو هێزەكانی بەرگری فریاكەوتنی هەرێم توانیان هەوڵێكی تیروریستان پۆچەڵ بكەنەوە كە بەنیازبوون تەنكەرێك بتەقێننەوە. ... درێژە

لە خورماتوو بەهۆی رفاندنی دوو برا سکاڵا لەسەر میلیشیای شیعە تۆمار کرا

[0:25] 2014-Oct-26
كەركووك 26ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (PNA)- سەرچاوەیەكی ئەمنی لە خورماتوو ڕایگەیاند : دوێنی شەو دووبرا لە گەڕەكی عەسكەری ئەو شارۆچكەیە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە ڕفێندران. ... درێژە

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

[20:55] 2014-Oct-25
ھەولێر ٢٥ تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر (PNA) - جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەپێی بڕیار و فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تەنیا ئەو دەتوانێ بەناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە لێدوان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بدات. ... درێژە

کلاسیکۆ... ریال مەدرید سەرکەوتنی بەدەست ھێنا

[20:47] 2014-Oct-25
ھەولێر ٢٥ تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر (pna) - پێش کەمێک یارییەکانی ھەفتەی ھەشتەم لە خولی ئیسپانیا بەرێوەچوو ، تیادا لە یاری کلاسیکۆدا یانەی ریال مەدرید سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. ... درێژە

سه‌رچاوه‌یه‌ك: داعش له‌ زوممار گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت

[18:23] 2014-Oct-25
هه‌ولێر 25 تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر (PNA) – سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌ی زوممار رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی زوممار، داعش گورزێكی سه‌ربازی و مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، ده‌یان كوژراو و برینداریان هه‌یه‌ و له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ژماره‌یه‌ك ته‌رم و بریندار و جبه‌خانه‌ و ئۆتۆمبێلیان له‌ دوای خۆیان لێ به‌جێماوه‌. ... درێژە

پەرلەمانتارانی کوردستان دەچنە بەندەری جیھان

[17:15] 2014-Oct-25
گەرمیان ٢٥ تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر (PNA) - بڕیارە بەم نزیکانە لێژنەیەکی ھاوبەش لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەردانی بەندەری جیھانی تورکی بکەن. ... درێژە



له‌ ئه‌ڵمانيا هاوكارى بۆ ئاواره‌كانى شه‌نگال و كۆبانى كۆده‌كرێته‌وه‌

[19:04] 2014-Oct-24
هەولێر 24ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (PNA )– له‌ شاره‌كانى ئه‌ڵمانيا هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ ئاواره‌كانى شه‌نگال و كۆبانى ده‌ستى پێ كردووه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ تا كۆتايى مانگى ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ... درێژە




پریمەرلیگ... سانچێز ئەرسناڵی بەرەو سەرکەوتن برد

[19:54] 2014-Oct-25
ھەولێر ٢٥ تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر (PNA) - پێش کەمێک یارییەکانی ھەفتەی نۆیەم لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرێوەچوو ، تیادا یانەی ئەرسناڵ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. ... درێژە


نوژدارێن ئیتالی ل دھوکێ ئامادەنە چارەسەریا پێشمەرگەیی بکەن

[17:47] 2014-Oct-20
دھوک ٢٠تشرینا ئێکێ/ئۆکتۆبەر(PNA)- حکومەتا ھەرێمێ و رێڤەبەریا گشتی یا ساخلەمیا دھوکێ ب ھەماھەنگی دگەل حکومەتا ئیتالیا شاندەکێ نوشدارێن ئیتالی ژ پێنج کەسان پێک دھێت بریارە بۆ دەمێ ٤٥رۆژا ل نەخوشخانەیێن پارێزگەھا دھوکێ نیشتەگەریان و خولێن مەشق و راھێنانێ بۆ نوژدار و کارمەندێن ساخلەمیێ ئەنجام ددەن. ... درێژە


بارانبارین تا سبەی بەردەوام دەبێت

[17:49] 2014-Oct-19
ھەولێر ١٩ تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەر (PNA) - لە ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان رێژەیەکی زۆر باران باریوە، رێژەی بارانبارین لە ھەندێ ناوچە تا ئەمڕۆ بەبەراورد لەگەل ساڵی رابردوو دوجار ئەوەندە زیادی کردووە، باران تا سبەی بەردەوام دەبێت و پێشبینی لافاو دەکرێت. ... درێژە

Online Peyamner RadioFind Radio Peyamner on paly storeFind Radio Peyamner on app sotre


گەڕانەوە بۆ قوتابخانە


SEROKAYETÎ HERÊM
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی كوردستان

2006 - 2012 © Peyamner.com, All rights reserved